حكوومه‌تی عێراق بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌بڕێت، په‌رله‌مانتارێكیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی ئێسته عێراق ده‌یكات دیوێكی سیاسییه و ئه‌و نووسراوه‌ی بڵاویش كراوه‌ته‌وه نایاساییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی نیسان، شێروان میرزا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕینی به‌شه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دیوێكی سیاسیی هه‌یه، وه‌ك گوشار به‌رانبه‌ر به كورد به‌كاری ده‌هێنن.
كازمی هیچ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ كورد نه‌كردووه تا ئێمه رازی نه‌بین به نه‌گۆڕینی
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی روونی كردوه، به‌شێكی تری كێشه‌كه پێوه‌ندی به خراپیی دۆخی ئابووریی عێراقه‌وه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان خۆیان ناتوانن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆیان بده‌ن.
شێروان میرزا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، به‌غدا ده‌یه‌وێ به بڕینی ئه‌و بڕه پاره‌یه، خۆیان له‌و ته‌نگژانه‌ی تێی كه‌وتوون ڕزگار بكه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك په‌رله‌مانتار گوتوویانه، فه‌رمانبه‌ران باجی نه‌گۆڕینی د.فواد حوسێن وه‌زیری دارایی عێراق له كابینه‌ی نوێی مسته‌فا كازمی ده‌ده‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتی، كازمی هیچ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ كورد نه‌كردووه تا ئێمه رازی نه‌بین به نه‌گۆڕینی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وایش بێت، حه‌قی خۆمانه، چونكه شیعه و سوننه‌یش داوای مانه‌وی وه‌زیره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن. ئێمه له سێ وه‌زاره‌ت مافی خۆمانه و یه‌كێك له‌وانه سیادییه.
چه‌ند رۆژێكه به‌غدا بڕیاری راگرتنی ئه‌و نیوه مووچه‌یه‌ی داوه كه مانگانه به كوردستانی ده‌دا، ئه‌وه له كاتێكدا له یاسای بودجه‌ی 2019 ئه‌وه جێگیر كراوه كه مووچه‌ی كوردستان نه‌به‌سترێته‌وه به هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسییه‌وه، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌مجار نییه و له شوباتی 2014 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ كۆی بودجه‌كه‌یان بڕی و به‌رده‌وام بۆ سزادانی گه‌لی كوردستان مووچه وه‌ك كارتی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی دژی كورد به‌كار دێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر جێی نیگه‌رانی خه‌ڵكی كوردستانه، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردن له به‌غدا له فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ، كه له‌و دۆخه‌دا خۆشحاڵ ده‌رده‌كه‌ون به بڕینی مووچه‌ی فه‌رانبه‌ران.