وەڵامی ئەو تاقمە دەدرێتەوە كە دەیانەوێ‌ بەهۆی بەغداوە كوردستان تێك بدەن

:: PM:05:55:27/04/2020 ‌
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رای دەگەیەنێت، ئەوانەی دەیانەوێت بكەونە سەر شەپۆلێی ناڕەزایەتی هاووڵاتییان لەو دۆخەی ئێستە تەنیا قسە دەكەن، هاووڵاتیی هۆشیار بووەتەوە لەوەی دوای كەسێك بكەوێت.

ئەمڕۆ دووشەم 27ی نیسان، بارزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە "وشە"ی راگەیاند، ئەوانەی لەو دۆخەی ئێستە بە نەفەسێكی جیاوازەوە قسە دەكەن تەنیا خۆیان ماندوو دەكەن، ئەمڕۆ هاووڵاتیی گوێ لە هەموو كەسێك راناگرێ‌ بەتایبەت ئەوانەی بەردەوام دەیانەوێ‌ دژایەتی كوردستان بكەن.

هاووڵاتییان رێگە نادەن چیتر كەس سواری شەپۆلی ناڕەزایەتیان ببن
زیاتر گوتی، هاووڵاتییان رێگە نادەن چیتر كەس سواری شەپۆلی ناڕەزایەتیان ببن، هاووڵاتی كەسێكی پێویستە بتوانێت خزمەتی بكات نەك بۆ ناڕەزایەتی بەكار بهێنرێن.

هەروەك ئاماژەی بەوە كرد، زۆرن ئەوانەی قسە دەكەن، بەڵام قسەكردن هیچ سوودی نییە، ئەوەی ئەو قسانە دەكات و داوای ناڕەزایەتی دەكات هێندەی بازرگانێك سوودی نییە كە كۆمەكی ماڵە هەژار دەكات.

لێدوانی ئەو بەرپرسەی سلێمانی لەكاتێكدایە كە ئێستە تاقمێك و شاسواریش دەیانەوێ‌ دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە بۆ دژایەتی كوردستان و حكوومەت بقۆزنەوە.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی




وشە - سه‌رخێڵ هاشم