دواى ماوه‌یه‌كى زۆر له بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نوێ، دواجار له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى یوتیوب هونه‌رمه‌ند ئاریاس نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەشێوەی دوێت لەگەڵ خانمە شۆخ "هۆنیا" بەناوی "من و تۆ" بڵاو کردەوە.
كلیپێكی نوێی هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئاریاس جەوان، بەناوی "من و تۆ"، دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى دروست كردووه، به‌هۆى جوانى له سیناریۆى كلیپه‌كه و بەهێزی تێكستى شیعره‌كه‌ى و جیاواز له‌و هونه‌رمه‌نده‌ى هه‌ڵیبژاردووه بۆ دوێت، ئه‌مه‌یش لاى هه‌وادارانى قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه.
تێکستی گۆرانییەکە لە لایەن سیمین چیاغییەوە نووسراوە و ئاوازی هونه‌رمه‌ند ئاریاس خۆیەتی، میکس و ماسترینگی سۆهراب ڕۆزگەردییە، ناسر حەیدەری کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکە کردووە.
ئاریاس جەوان لە دایكبووی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و چەند ساڵێكە دەستی داوەتە كاری هونەری، له باشوورى كوردستان هه‌وادارێكى زۆرى هه‌یه.
هۆنیا كەمال، یەكێك بوو لە بەشداربووە دیارەكانی بەرنامەی كورد ئایدڵ، هۆنیا جگە لە كاری هونەری كاری فاشیۆن دەكات و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەوادارێكی زۆرى هه‌یه و جووڵه ورووژێنه‌ره‌كانى به‌رده‌وام بووه‌تە قسه‌ى ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان.