له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا پسپۆران بۆیان ده‌ركه‌وتووه، خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی كووپێك شیر، له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌تانپارێزێت.
تیمی پسپۆر و توێژه‌ران بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه كووپێك شیر ده‌خۆنه‌وه، ڕێژه‌ی كۆلیسترۆلیان نزمه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به ڕێژه‌ی 14% كه‌متره له‌و كه‌سانه‌ی شیر ناخۆنه‌وه.
ڕێژه‌ی چه‌وریی خوێنیان كه‌م ده‌بێته‌وه
له توێژینه‌وه‌كه‌دا كه زانكۆكانی هه‌ردوو وڵاتی به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا به‌شدارییان تێدا كردبوو، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕێكی زۆری شیر ده‌خۆنه‌وه، ڕێژه‌ی چه‌وریی خوێنیان كه‌م ده‌بێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان كه‌متره.
پسپۆران داوا ده‌كه‌ن، هه‌موو كه‌سێك گرنگی به خواردنه‌وه‌ی شیر بدات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بڕێكی كه‌میش بخۆنه‌وه، ته‌ندروستتر ده‌بن له‌و كه‌سانه‌ی هه‌رگیز شیر ناخۆنه‌وه.
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر شتێك زیادخۆریی تێدا بكرێت ده‌بێته هۆی مه‌ترسی، پسپۆران ده‌ڵێن، باشتر وایه ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز له خواردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، بڕێكی مامناوه‌ند له شیر بخۆنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی نه‌بن، باس له‌وه‌ش ده‌كات كه زۆر خواردنه‌وه‌ی شیر تووشی نه‌خۆشیی شه‌كره‌تان ده‌كات.