پسپۆران بۆیان ده‌ركه‌وتووه، له‌ڕێی هه‌ندێك نیشانه‌وه كه له نینۆكدا ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌توانن تووشبوونی كه‌سێك به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه دیاری بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی alsumaria بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پزیشك و پسپۆرانی ته‌ندروستی، هه‌ندێك له نیشانه‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه به گشتی باس ده‌كه‌ن كه ئه‌مانه‌ن، سكچوونی به‌رده‌وام، هه‌ستكردن به هه‌ناسه‌ته‌نگی، بینینی خوێن له پیسایی و میز، ئازاری به‌رده‌وام و دابه‌زینی كێش.
ڕووشان و ته‌نكبوون و قڵیشانی نینۆك ئاماژه به تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر ده‌كات
هه‌روه‌ها هه‌ندێك نیشانه‌ی جیاواز له تووشبوواندا هه‌ن، به‌پێی جۆری شێرپه‌نجه‌كه ده‌گۆڕێت، بۆ نموونه ڕووشان و ته‌نكبوون و قڵیشانی نینۆك كه ئاماژه به تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر ده‌كات.
له هه‌ندێك تووشبووی شێرپه‌نجه‌دا، هه‌ندێك په‌ڵه‌ی ڕه‌ش له‌ژێر نینۆك ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پێسته.
پسپۆران داوا ده‌كه‌ن، له‌كاتی بینینی ئه‌و حاڵه‌تانه، سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له تووشبوون به‌و نه‌خۆشییانه دڵنیا ببنه‌وه و له‌خۆڕا خۆتان دوودڵ نه‌كه‌ن.