ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر ئاشكرای كردووه، لقی هه‌ولێری ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، پڕۆژه‌یه‌كیان هه‌یه هاوكاری دارایی پێشكه‌ش به چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی بچووكی گه‌نجانی شاره‌كه ده‌كه‌ن، تا 30 هه‌زار دۆلاریش ده‌ده‌نه گه‌نجان و لێشیان وه‌رناگرنه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی كانوونی دووه‌م، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، "لقی هه‌ولێری ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، پڕۆژه‌یه‌كیان هه‌یه هاوكاری دارایی پێشكه‌ش به چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی بچووكی گه‌نجان ده‌كه‌ن."
زیاتر هاتووه، "پشتگیریی ته‌واوی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی ڕێكخراوه‌كه ده‌كه‌ن، ژووری بازرگان‌یش ده‌توانێ پشتگیریی پڕۆژه‌ی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه ئه‌ندامن له ژوور و تۆمار كراون یان تۆمار نه‌كراون."
ئاماژه كراوه، "ئێسته لقی هه‌ولێری ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌زار پڕۆژه‌یان له ته‌واوی عێراق هه‌یه كه 120 پڕۆژه‌یان له هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌وان پشتگیریی داراییان ده‌كه‌ن به پێدانی پێنج بۆ 30 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌گوێره‌ی قه‌باره و جۆری پڕۆژه‌كه وه‌ك هاوكاری و بێ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌كه".
ڕوون كراوه‌ته‌وه، "له‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئێسته‌یان ڕێكخراوه‌كه هاوكاریی دارایی بێ وه‌رگرتنه‌وه، پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه خاوه‌ن بیرۆكه یان پڕۆژه‌ی بچووكی خۆیانن، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به پڕۆژه‌كه‌یان بده‌ن و بتوانن چه‌ند كه‌سێكیش لای خۆیان دابمه‌زرێنن و بیخه‌نه سه‌ر كار."
ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی هه‌زار پڕۆژه‌یان له ته‌واوی عێراق هه‌یه كه 120 پڕۆژه‌یان له هه‌رێمی كوردستانه، ساڵانه به پڕۆژه‌كانیان هاوكارى گه‌نجان ده‌كه‌ن.