پارێزگاری هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له ئه‌نجامی پشكنینی 41 به‌نزیخانه 13یان به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی خراپ سزا دراون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ی ئاب، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رای گه‌یاندووه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌كۆی پشكنینی 41 وێستگه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پشكنین و چاودێریكردنی به‌نزینخانه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر 13 به‌نزینخانه‌ی تر له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی كوالیتی به‌نزین و خراپی ئه‌و به‌نزینه‌ی ده‌یفرۆشن به هاووڵاتییان سزادراون و ڕێكاری یاسایی له‌به‌رانبه‌ر خاوه‌نه‌كانیان گیراوه‌ته‌به‌ر.
پارێزگاری هه‌ولێر دڵنیای داوه‌ته‌وه هاووڵاتییان
خۆشناو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ تا ئه‌مڕۆ كۆی گشتیی ئه‌و به‌نزینخانه‌ی كه سزادراون 201 به‌نزینخانه‌ن و له‌و ژماره‌یه‌شدا سێ به‌نزینخانه به‌هۆی زیاتر له‌جارێك سه‌رپێچی و ده‌ستكاریكردنی كوالیتیی و فرۆشتنی به‌نزینی خراپ به هاووڵاتییان ناوه‌كانیان بڵاو كراوه‌ته‌وه كه بریتین له وێستگه‌ی ڕاستی1 و وێستگه‌ی سیڤه‌ر و كالكار.
پارێزگاری هه‌ولێر دڵنیای داوه‌ته‌وه هاووڵاتییان كه لیژنه‌ی پشكنین و چاودێریكردنی به‌نزینخانه‌كان به‌رده‌وامه له‌گرتنه به‌ری ڕێكاری یاسایی پێویست به‌رانبه‌ر هه‌ر كه‌س و خاوه‌ن به‌نزینخانانه‌یه‌ك كه به‌نزینی خراپ بفرۆشێته هاووڵاتییان و ده‌ستكاری كوالێتی به‌نزین بكات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه دوێنی به‌رپرسێكی سامانه سروشتییه‌كان رای گه‌یاندبوو كه به‌هۆی باشی كوالێتییه‌كه‌ی ئێسته هاووڵاتییان زیاتر به‌نزینی 800 دیناری ده‌كڕن