له میدیاكان و سۆشیال میدیا، قسه و لێدوانی بانگخواز و به‌شێك له مامۆستایانی ئاینی بڵاو ده‌كرێنه‌وه كه بڕیار له زۆر له بواره‌كانی ژیان ده‌ده‌ن، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستانیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، بۆچوونی خۆیانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌توادانان له هه‌رێمی كوردستان له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توادایه.
ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمی كوردستان ڤیدیۆی به‌شێك له مامۆستایانی ئاینی بڵاو ده‌كرێته‌وه كه له‌باره‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رام قسه و لێدوان ده‌ده‌ن، هه‌ندێك له قسه‌ی مامۆستایانی ئاینی یان بانگخوازان به‌م شێوه‌یه بووه، "چوونه بازاڕ بێ هۆكار حه‌رامه"، یان "چاتكردنی كچ و كوڕ حه‌رامه" یاخۆ "گۆڕینی ره‌گه‌ز رێپێدراو نییه"، له‌باره‌ی ڤاكسینیشه‌وه ده‌یان گوت: "جه‌لاتینی به‌رازی تێدایه و حه‌رامه".. هتد.
چونكه له‌ڕووی شه‌رعه‌وه دروسته نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدرێت و گوناهبار نابێت
له‌وباره‌یه‌وه د. عه‌بدوڵا مه‌لا وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، بۆ "وشه" گوتی، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه یان ڤیدیۆی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه به‌و جۆره قسه ده‌كه‌ن، بۆچوونی خۆیانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌توادان له هه‌رێمی كوردستان له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توادایه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌توانن فه‌توا بده‌ن 16 مه‌رج بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه. هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌ندێك له‌و قسانه ره‌نگه گواستنه‌وه‌ی فه‌توایه‌كی زانای ئاینی بێت و مامۆستاكه بیگوازێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا دواین فه‌توای له‌باره‌ی ره‌گه‌ز گۆڕین داوه كه به‌م شێوه‌یه بووه: گۆڕینی ڕه‌گه‌ز له‌به‌ر ویست و حه‌ز و ئاره‌زووی كه‌سی له نێره‌وه بۆ مێ یا به‌پێچه‌وانه‌وه، له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا به هیچ جۆرێك ڕێپێدراو نییه و دروست نییه و حه‌رامه. هه‌روه‌ها له شه‌ریعه‌تدا ته‌نانه‌ت هه‌موو جۆره خۆشوبهاندنێكی نێر به مێ یان مێ به نێر حه‌رام كراوه .
ئه‌نجوومه‌ن ده‌ڵێت، "بوونی گرفتی دوو توخمی "الخنپی" نێره‌مووكی له سكماكه‌وه له كه‌سێكدا گرفتی جینیی خیلقییه و كه‌سی گرفتار بێتاوانه و پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه، ئه‌نجوومه‌ن له فه‌توای ژماره 21 له /7/2021 ئاماژه‌ی به‌م حاڵه‌ته كردووه، بۆیه هه‌ر كه‌سێك له زكماكه‌وه، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز "نێره‌مووك" بوو، لایه‌كی به هێزتر بوو له‌لایه‌كی تر، یان به‌لای خۆیه‌وه ته‌واو ڕوون نه‌بوو كه نێره یان مێ، وا باشه سه‌ردانی لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند بكات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی و چاره‌سه‌ركردنی، چونكه له‌ڕووی شه‌رعه‌وه دروسته نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدرێت و گوناهبار نابێت".