لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمیی "كونسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا" له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كردووه، كونسوڵی گشتیی نوێی كونسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ده‌ستبه‌كار بوو.
زمانی فڕه‌نسی زۆر به باشی ده‌زانێت و هه‌روه‌ها پرتوگالی و ئه‌ڵمانی و عه‌ره‌بی و چینيشی خوێندووه.
ئێرڤن هێكس جونیه‌ر كونسوڵی نوێی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له كوردستان، له مانگی ئابی 2022ه‌وه ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات، دوای ته‌واوكردنی ڕاژه‌كه‌ی وه‌ك ڕاوێژكاری باڵا له نووسینگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به كاروباری ماده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌سپاندنی یاسا.
هه‌روه‌ها هێكس دانوستانكاری سه‌ره‌كی له نووسینگه‌ی كاروباری سیاسی و سه‌ربازی له ئۆفیسی ئاسایش و ڕێككه‌وتن بووه، وه‌ك ڕاوێژكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه بۆ هێزی هاوبه‌شی سه‌ربازی له ناوچه‌ی قۆچی ئه‌فریقا كه بنكه‌كه‌ی له وڵاتی جیبوتییه، كاری كردووه.
هێكس وه‌ك نه‌وه‌ی دووه‌می ئه‌ندامانی پیشه‌یی ڕاژه‌ی باڵای جێبه‌جێكردن (لقی جێبه‌جێكار له كه‌رتی حكوومی) جێگری باڵوێزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه له (نوكاشۆت)ی پایته‌ختی مۆریتانیا، له واشنتنی پایته‌ختیش له ئۆفیسی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردن كاری كردووه، هه‌روه‌ها ڕاوێژكاری باڵا بووه بۆ كاروباری ڕێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی ئیداری و نوێكاری و به‌ڕێوه‌بردن به شێوه‌یه‌كی جووڵاو، له ڕێیه‌وه پشتیوانی ئه‌و نێرده دیپلۆماسییانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له ڕۆژئاوای كیشوه‌ری ئه‌فریقا كردووه كه به‌شدار بوون له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ئیبۆلا.
هاوكات هێكس پێش ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی بكات به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له ژماره‌یه‌ك ئاژانسی ناحكوومی كاری كردووه له‌وانه: په‌یمانگه‌ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌فریقی، كارسازانی نێوده‌وڵه‌تی و پرۆگرامی ئاڵوگۆڕیی تایبه‌ت به سه‌ركردایه‌تیكردن له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و باشووری ئه‌فریقا. هه‌ره‌وه‌ها وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر له كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ مۆتۆرز له به‌شی كاروباری كۆمپانیاكه له ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاری كردووه. كاره‌كانی تری له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م وڵاتانه‌ی له خۆ گرتووه: گینی، نایجێریا، به‌رازیل، گابۆن، سیرالیۆن، مۆریس و به‌روندی.
بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له زانكۆی جۆرج واشنتن به‌ده‌ست هێناوه كه تێیدا له كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و توێژینه‌وه‌ی ئه‌فریقی پسپۆڕیی وردی وه‌رگرتووه، ماسته‌ری هه‌یه له یاسا و دیپلۆماسی له سكوڵی فلێچه‌ر بۆ یاسا و دیپلۆماسی له زانكۆی ته‌فتس، هه‌روه‌ها ماسته‌ری هه‌یه له توێژینه‌وه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له كۆلێجی سه‌ربازیی ده‌ریایی له نیوپۆڕت له ویلایه‌تی ڕه‌ود ئایله‌ند.
كونسوڵی نوێی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، زمانی فڕه‌نسی زۆر به باشی ده‌زانێت و هه‌روه‌ها پرتوگالی و ئه‌ڵمانی و عه‌ره‌بی و چینی خوێندووه. هێكس یه‌كه‌م وه‌رگری خه‌ڵاتی (ئێدوارد جه‌ی پێركینز)ـه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2021 دایمه‌زراندووه، ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی له پێگه‌ی باڵادا له بواری هه‌مه‌ڕه‌نگی و به‌شداری پێكردنی هه‌موواندا كار ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێكس دوو خه‌ڵاتی مۆره‌تۆریه‌سی پله به‌رزكردنه‌وه و دوو خه‌ڵاتی ئایكاسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی باڵا و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵاتی مۆره‌تۆریه‌سی تریشی وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا خه‌ڵاتی مۆره‌تۆریه‌سی بۆ خزمه‌تی مه‌ده‌نی له ئۆفیسی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌رۆك ئه‌ركانه‌كان و خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی بۆ خزمه‌تی مه‌ده‌نی وه‌رگرتووه.