بۆچی تووشی بەرزیی پەستانی خوێن دەبین؟

:: PM:07:44:02/10/2022 ‌

بەرزیی پەستانی خوێن حاڵەتێكی نەخۆشی مەترسیدارە، یەكێكە لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان و بە بكوژی بێ دەنگ دەناسرێت، رەنگە گوێبیستی ئەوە بووبیت كە كەسێك ئەو حاڵەتەی هەیە، بەڵام هۆكاری راستەوخۆ و ناراستەوخۆی تووشبوون و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن چییە؟

لە حاڵەتی ئاسایی پەستانی خوێنی مرۆڤ 80/120 مم جیوەیە، رەنگە لەبەر هۆكاری ماندووبوون و سترێس و كاریگەریی هەندێك جۆر دەرمان و خۆراك ئەو رێژە كەم و زیاد بكات، بەڵام نابێت بە بەردەوام زۆر لەو ژمارەیە بەرزتر ببێتەوە، بۆیە ئەگەر نیشانەكانی بەرزیی پەستانی خوێن دەركەوتن، پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت و چارەسەری وەربگیرێت، بۆ خۆپاراستن لە كاریگەرییە نەرێنییەكانی وەك سەكتە و نۆرەی دڵ و پەككەوتنی گورچیلە و خەڵەفان.

دەتوانیت لە رێگەی سیستمی تەندروستی خۆراكی رۆانە و شێوازی ژیانێكی تەندروست، كۆنترۆلی بەرزیی پەستانی خوێن بكرێت، هەندێك هۆكاری جێگیر و راستەوخۆ هەن كە دروستی دەكەن، وەك قەڵەوی و خواردنەوەی كحول و جگەرەكێشان و تۆماری خێزانی و بۆماوە و شێوازی ژیانی جەنجال، بەڵام هۆكاری تر هەن وەك لە خوارەوە:

كەمیی ئاستی ڤیتامین دی، یارمەتی كێشێكی تەندروستی لەش و رێگرتن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەدات، وەستانی هەناسە لەكاتی خەودا، خەو كاریگەری لەسەر پەستانی خوێن هەیە، نەخەوتن پەستانی خوێن بەرز دەكاتەوە، خۆراكی دروستكراو و لەقووتوونراو و فاست فوود و ماجی و چبس كەچەب، لەسەرووی ئەوانەوە سوێری، هەندێك جۆر دەرمانی بەكارهاتوو، تەنیایی و دابڕانی كۆمەڵایەتی.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل