رۆژانه 800 هه‌زار منداڵی عێراق، 10-12 سه‌عات كار ده‌كه‌ن و نزمترین كرێی كاركردنیشیان، له‌رۆژێكدا شه‌ش دۆلاره و به‌رزترینی هه‌شت دۆلاره.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، عه‌لی كه‌ریم رۆژنامه‌نووسی ئابووری، بۆ "وشه" رای گه‌یاند، له به‌دواداچوونێكدا كه بۆ منداڵی كاركه‌ر كردوویه‌تی و ده‌ركه‌وتووه، رێژه‌ی كاركردنی منداڵ له عێراقدا 2%وه كه ده‌كاته 800 هه‌زار منداڵ.
كرێی كاركردنی منداڵ له عێراقدا به گوته‌ی عه‌لی كه‌ریم، كه‌مترین رۆژانه شه‌ش دۆلاره كه ده‌كاته هه‌شت هه‌زار و 700 دینار. هه‌روه‌ها به‌رزترینی هه‌شت دۆلاره كه ده‌كاته 12 هه‌زار دینار.
رێژه‌ی بێكاری له عێراق له‌ناو گه‌نجاندا 35,8%ـه
سه‌عاتی كاركردنی منداڵ له عێراقدا له نێوان 10 بۆ 12 سه‌عاته.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه، ئه‌و منداڵانه له پیشه‌سازییه‌كان (فیته‌ر)، فرۆشتنی نایلۆن، حه‌مباڵیكردن، باركردنی خشت (بلۆك)، شۆفێری توكتوك و كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه له ناوچه نیشته‌جێبوونه‌كان كار ده‌كه‌ن.
به‌پێی یاسای كاری ساڵی 2015، رێگریی كردووه له كاركردنی منداڵ له خوار 15 ساڵی، هه‌روه‌ها كاركردنی منداڵی له ته‌مه‌نی 15 تا 18 ساڵیشی سنووردار كردووه بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه، رێنوێنی و چاودێریی ده‌بێت.
له یاسای بازرگانیكردن به مرۆڤیش كه ساڵی 2012 به‌ژماره 28 ده‌رچووه، هاتووه: ئه‌و كه‌سانه‌ی منداڵی "ئیستغلال" به‌كار ده‌هێنرێن، سزا ده‌درێن به گرتن و پێبژاردن.
له ئامارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان(یونسێف)دا هاتووه: نزیكه‌ی 90%ی منداڵانی عێراق ده‌رفه‌تی خوێندنی پێشوه‌خته‌یان نییه. هه‌روه‌ها ناونووسینی منداڵان له خوێندنی سه‌ره‌تایی 92%ـه. هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، ته‌واوكردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی له ناو خێزانه هه‌ژاره‌كان 54% تێپه‌ڕ ناكات.
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق كه ساڵی 2022 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق سه‌رووی 42 ملیۆن كه‌سه. له‌و ژماره‌یه پێنج ملیۆن و 600 هه‌زار و 645 منداڵن كه ته‌مه‌نیان له نێوان پێنج بۆ نۆ ساڵدایه.
رێژه‌ی بێكاری له عێراق له‌ناو گه‌نجاندا 35,8%ـه، ئه‌ویش به‌لێدوانی رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی كه له پێنجی حوزه‌یرانی 2022 رایان گه‌یاند.