زۆر له وه‌رزشوانان پێش ئه‌وه‌ی بچنه هۆڵی وه‌رزش، ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن پرۆتین وه‌رگرن ئه‌وكات ده‌ست به ڕاهێنانه وه‌رزشییه‌كانیان بكه‌ن، بۆ زیادكردنی چالاكییه‌كانیان و به‌هێزبوونی ماسولكه‌كانیان له كاتی وه‌رزشكردندا، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ جێگره‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستیی دۆزیوه‌ته‌وه كه ڕه‌نگه ئه‌و جۆره خواردنه‌وه وزه‌به‌خشانی وه‌ك پرۆتین لێ بێبه‌ش بكات.
توێژه‌رانی زانكۆی "
ئێكسته‌ر" له به‌ریتانیا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هێزی ماسولكه‌كان زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات به زیادبوونی هێزت بتوانی كێشی قورس‌تر به‌رز بكه‌یته‌وه و دووباره ڕاهێنانه وه‌رزشییه‌كانت ئه‌نجام بده‌یت.
هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌وزه‌كانی وه‌ك چه‌وه‌نده‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندن به نیترات، ئه‌و ماده كیمیاییانه‌ی كه ئۆكسجین و خوێن له جه‌سته‌دا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها پێوه‌ندییان به زیادبوونی توانای به‌رگریكردنه‌وه هه‌یه.
شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هێزی ماسولكه‌كان زیاد ده‌كات
پسپۆڕانی زانكۆی ئێكسته‌ر، تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان بۆ 10 گه‌نجی ته‌ندروستی ته‌مه‌ن 20 ساڵی كرد كه دابه‌ش كران به‌سه‌ر دوو گرووپه‌وه .
داوایان لێ كردن پێش ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كه، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ڕێجیمێك ئه‌نجام بده‌ن، به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه نیتراتیان له پێكهاته‌دا هه‌یه، وه‌ك دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی سه‌وزییه‌كان.
پاش دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر دوو گرووپ ، نیوه‌یان پێش ئه‌نجامدانی وه‌رزش، خواردنه‌وه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند به پێكهاته‌ی نیتراتیان وه‌رگرت، واته شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ره‌كه .گرووپه‌كه‌ی تر خواردنه‌وه‌یه‌كی ئاساییان پێ درا كه هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌دوادا نه‌هات، به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، به‌شداران له‌م گرووپه‌داا توانیان ته‌نیا یه‌ك ڕاهێنان ته‌واو بكه‌ن دوای گه‌رمبوونی سێ سه‌عات له ڕاهێنانه‌كان .
توێژه‌ران به به‌كارهێنانی پێوه‌ری كاره‌بایی به‌هێزیی ماسولكه‌كانیان پێوانه كرد، یان به‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی ماسولكه‌كان به‌كاری ده‌هێنن، كاتێك گرژ ده‌بن پێوانه‌یان كرد، بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌نجامه‌كان باشتره بۆ ئه‌وانه‌ی كه خواردنه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی به نیتراتیان وه‌رگرتووه .
هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی نیترات له ماسولكه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌دا زیاتر بووه كه خواردنه‌وه‌كه‌یان خواردووه‌ته‌وه به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی نه‌یانخواردووه‌ته‌وه.