بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەیەكی كوردستانی هەژاند

:: AM:08:52:04/02/2023 ‌
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری خانەقین، بوومەلەرزەیەكی بەهێز تۆمار كراوە و هاووڵاتییان هەستیان پێ‌ كردووە، دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراقیش دەڵێت، گوڕی بوومەلەرزەكە 4.6 بووە.

ئەمڕۆ شەموو چواری شوبات، دەستەی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رای گەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە خانەقین رووی داوە.

لە سەعات 5:45 بە دووری 14 كیلۆمەتر لەسەر سنووری نێوان عێراق و ئێران بووە.
ئەوو دەستەیە ئاشكرای كردووە، ئەو بوومەلەرزەیە بە گوڕی 4.6 پلەی رێختەر بووە، هەروەها لە سەعات 5:45 بە دووری 14 كیلۆمەتر لەسەر سنووری نێوان عێراق و ئێران بووە.

ئەوەیش باس كراوە بەهۆی بەهێزیی بوومەلەرزەكە، لە چەند ناوچەیەكی تریش هەست بە بوومەلەرزەكە كراوە.

میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلە بە پێوەری بومەلەرزەیەک ناوچه‌كانی رۆژئاوای پارێزگای کرماشانی هەژاندووه‌.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە هەرێمی كوردستان تۆمار كرا، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیە زیانی گیانی و مادیش هەبوو.



وشە - رامیار جەواد