تادێت ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان خێراتر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێسته كێشه‌ی بۆ دروست كردووه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، كه به بیانووی جۆراوجۆ نایه‌وێ هه‌ڵبژاردن بكرێ دوای ئه‌و ئه‌و هه‌موو كه‌تن و كێشه ناوخۆییه‌ی كه تووشی حزبه‌كه بووه.
پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری و زه‌مینه‌سازی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان، سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێسته ئاشكرایه كه یه‌كێتی نایه‌وێ هه‌ڵبژاردن بكرێ و ترسی لێی هه‌یه.
سووره مه‌رگه‌یی نووسه‌ر و چاودێری سیاسی، به "وشه"ی گوت، یه‌كێتی به‌هۆی بوونی ئه‌و ئاڵۆزییه سیاسییه‌ی ناوخۆی خۆی و نه‌بوونی سیاسه‌تێكی روون و كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌كانی، ناتوانێ پێشبینی بۆ ده‌نگه‌كانی بكات، جگه له‌وه‌یش تا دێت لێكترازانی ناوخۆی رۆژانه په‌ره ده‌ستێنێ.
زیاتر گوتی، تادێت بێمتمانه‌یی و بڕوا نه‌بوون به یه‌كتری له‌ناو سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان زیاتر بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌یش وایكردووه له‌وه دڵنیابێ كه ده‌نگه‌كانی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بكات، بۆیه كێشه درووستكردن بۆ هه‌ڵبژاردن به باشترین هه‌ڵبژاره‌ی ده‌زانێت.
هاوكات سه‌رتیپ مه‌حموود چاودێری سیاسی، به " وشه"ی گوت، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئێسته به قۆناغ و دۆخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌و زۆر به مه‌ترسیداره، چونكه ده‌زانێت كه هیچ كارێكی باشی نه‌كردووه و هه‌مووان لێی نیگه‌رانن.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه پێویسته هیچ حزب و لایه‌نێك مافی ئه‌وه به‌خۆی نه‌دا، كێشه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن دروست بكات كه ئه‌وه مافێكی سه‌ره‌تایی هاووڵاتییانه.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د