ناونیشانی به‌شێك له‌و كتێب و نامیلكه شیعریانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كرێنه‌وه، كاردانه‌وه‌ی نووسه‌رانی لێ كه‌وتووه و به‌شێك له نووسه‌ران پێیان وایه، باشتره ناونیشانی گونجاو بۆ كتێب و نامیلكه هه‌ڵبژێردرێ، چونكه ناونیشان گرنگی زۆری هه‌یه.
نووسه‌ران و لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێن، هه‌ندێك له كتێبی ناونیشان نامۆ و وه‌رگێڕ و چاپخانه نابه‌رپرسه‌كان كتێبخانه‌ی كوردی‌یان ته‌نیووه و ناونیشانی سه‌یر و بێ ما‌نایان هه‌یه. ئه‌وان پێیان وایه دۆخی كتێب و خوێندنه‌وه گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی خراپ.
فه‌همی كاكه‌یی نووسه‌ر، به "وشه"ی گوت، ناونیشانه‌كانی هه‌ندێك كتێب له كوردستان سه‌یرن، سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئه‌م كتێبانه خوێنه‌ریان هه‌بێت، هه‌رچه‌نده ته‌نیا به بینینی به‌رگ و ناونیشانی هه‌ندێك له‌كتێبه‌كان سه‌خته مرۆڤ بۆچوونی خۆی بڵێت و گوزارشتی لێ بكات.
ئه‌ركێكی زۆر مه‌زن و مێژووی و مرۆی له‌سه‌ر نووسه‌ره
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه دۆخی كتێب له كوردستان زۆر خراپ و مه‌ترسیداره، ده‌بێت لایه‌نی پێوه‌ندیدار رێگا نه‌دات ئاوا به‌م جۆره به‌بێ فلته‌ر و به په‌رته‌وازه‌یی كتێب بێ شوومار چاپ بكرێن و كه‌سیش لێپرسینه‌وه نه‌كات.
" ئێسته ئه‌وه‌نده كتێبی نه‌شیاو و نووسه‌ری نابه‌رپرسمان هه‌یه كه گوێ به هیچ رێسا و یاسایه‌كی زمانه‌وانی و هزری و فیكری و كولتوور و نه‌ریت ناده‌ن، له‌هه‌موویش خراپتر پێشوازی و به‌ده‌مه‌وه چوونی خوێنه‌ری كورده بۆ ئه‌و جۆره كتێبانه كه هیچ سوودێكی نیه" ئه‌و نووسه‌ره وای گوت.
حامید گه‌وهه‌ری نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر، له‌وباره‌یه‌وه به "وشه" ده‌ڵێ، من وای ده‌بینم كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ پێویستی به هه‌موو جۆره كتێبێكه، خه‌یاڵه‌كان خۆیان له لاپه‌ڕه‌ی كتێبدا ده‌دۆزنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ناگاته ئه‌وه‌ی هه‌رچی كتێبی بێ مانا و بێ ناوه‌ڕۆك هه‌یه بره‌وی پێ بدرێت و هزری خوێنه‌ری پێ ئاڵۆز بكرێت.
ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێت، "نووسه‌ران ده‌بێ هه‌ست به پێداویستیی خه‌ڵك و وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن كه كتێب سوود به نه‌ته‌وه و نیشتمان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان بكات، واتا هه‌لومه‌رجی شیاو بۆ نووسینی ده‌قه‌كان له‌به‌رچاو بگیرێت كه زیان به بیركرنه‌وه و لایه‌نی ته‌ناهیی وڵات نه‌گه‌یه‌نێت".
هه‌ردی حوسێن خوێنه‌ره و له‌مباره‌یه‌وه، به "وشه"ی گوت، ئه‌ركێكی زۆر مه‌زن و مێژووی و مرۆی له‌سه‌ر نووسه‌ره، چونكه نووسین و لاپه‌ڕه‌كان بۆ هه‌تاهه‌تایه له ژیاندا ده‌مێننه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می و خیانه‌تت له نووسین و كتێبه‌كاندا كردبێت بێگوومان زیانێكی زۆر گه‌وره ده‌كه‌یت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناونیشانی كتێبه‌كان بوون به لۆكاڵی، به‌ڵام له سۆشیال میدیایشدا وه‌ك گاڵته‌جاری باسی هه‌ندێك له‌ناو نیشان ده‌كرێ كه زیاتر به‌های كتێب و خوێنه‌وه‌ی كه‌متر كردووه‌ته‌وه.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د