سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له یادی 35 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا، په‌یامێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاو كرده‌وه و به پێویستی زانیوه ده‌وڵه‌تی عێراق، قه‌ره‌بووی ئه‌و سته‌م و تاوانانه بكاته‌وه كه ده‌رهه‌ق به هه‌ڵه‌بجه و ڕۆڵه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراون.
به‌گوێره‌ی په‌یامه‌كه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی ئاداری 2023 بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه به‌به‌رچاوی جیهانیان و له‌لایه‌ن دڕنده‌ترین ڕژێمی سه‌رده‌م ئه‌نجام درا.
ئه‌م تاوانه برینێكی قووڵه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی گه‌له‌كه‌مان و هه‌رگیز له بیر ناكرێت
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت، ''ئه‌م تاوانه برینێكی قووڵه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی گه‌له‌كه‌مان و هه‌رگیز له بیر ناكرێت''.
سه‌رۆك بارزانی له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا وێڕای سڵاوكردن له ڕۆحی پاكی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێی ئازادیی كوردستان، به پێویستی ده‌زانێت ده‌وڵه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی ئه‌و سته‌م و تاوانانه بكات كه ده‌رهه‌ق به هه‌ڵه‌بجه و ڕۆڵه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراون.