پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە بۆ خەڵكی كوردستان

:: PM:12:21:20/03/2023 ‌
سەرۆك مەسعوود بارزانی پەیامێك بەبۆنەی جەژنی نەورۆز بڵاو دەكاتەوە و رای دەگەیەنێت، پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو كوردستانیانی خۆشەویستی ناوەوە و دەرەوەی وڵات دەكەم.

ئەمڕۆ دووشەم 20ـی ئادار، لە پەیامێكی سەرۆك مەسعوود بارزانیدا هاتووە، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2723ی كوردی، پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو كوردستانیانی خۆشەویستی ناوەوە و دەرەوەی وڵات دەكەم.

سەرۆك دەڵێت، هیوای ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.



وشە - رامیار جەواد