لاهوور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێ، به ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم به‌هه‌موو توانامه‌وه پشتیوانتانبم، له‌هه‌وڵدام بۆ كۆده‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو جوڵانه‌وه سیاسییه‌كان و هه‌ر هێزێكی سیاسی كه ئامانجی بنیادنانه‌وه‌ی كه‌ركووكه.
لاهوور شێخ جه‌نگی له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێ، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و32مین ساڵڕۆژی راپه‌ڕین و رزگاركردنی شاری كه‌ركووك جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، ئومێده‌وارم ئه‌م دوو بۆنه‌یه ببێته‌مایه‌ی خۆشی و ئاسوده‌یی و تێپه‌ڕاندنی هه‌موو ناخۆشی و ئاڵنگارییه‌كان، هاووڵاتیانیش به‌خۆشی و ئاسوده‌یی رۆژانی جه‌ژن به‌سه‌رببه‌ن.
" هه‌ر به بۆنه‌ی دیاریكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، داوا له هه‌موو دڵسۆزان و خه‌ڵكه تیكۆشه‌ره‌كه‌ی كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌كه‌م له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ ئه‌و ناوچانه‌و ئاسووده‌كردنی ڕۆحی شه‌هیده‌كان و پارێزگاریكردن له ئازادی و به‌ها باڵاكان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕین له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له ئێسته‌وه خۆیان سازبده‌ن تا به‌شداری كارایان هه‌بێت و كه‌سانی پاك و به‌توانا هه‌ڵبژێرن كه مه‌به‌ستیان خزمه‌تكردنی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه و به‌رگریی له خاك و ناسنامه‌یان ده‌كه‌ن، نه‌ك كه‌سانێك كه ساڵانێكه به‌ناوی ئه‌وانه‌وه خه‌ریكی گه‌نده‌ڵی و دۆشینی سه‌روه‌ت و سامانی كه‌ركووك و كه‌ركووییه‌كانن و خۆیان كردووه به به‌رپرس، به‌ڵام له ئاست كێشه و گرفته‌كان و خزمه‌تكردنی شاره‌كه خۆیان به به‌رپرسیار نه‌زانیوه و ته‌نانه‌ت ئاماده‌شنین له شاره‌كه‌دا بمێننه‌وه" له‌ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌دا وا نووسراوه.
هه‌روه‌ها دووپات ده‌كاته‌وه كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گرنگ و چاره‌نوسسازه، " به ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم به‌هه‌موو توانامه‌وه پشتیوانتانبم، له‌هه‌وڵدام بۆ كۆده‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو جوڵانه‌وه سیاسییه‌كان و هه‌ر هێزێكی سیاسی كه ئامانجی بنیادنانه‌وه‌ی كه‌ركووكه بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نیشتیمانیی ده‌نگی كورد بكه‌ینه‌وه به یه‌كه‌م و سه‌ركه‌وتن بۆ كه‌ركووك و ناوچه‌جیناكۆكه‌كان تۆمار بكه‌ین، له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه بۆ خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی دابین بكه‌ین و هیوا و ئومێد بۆ گه‌نجه‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه".