له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیاری سنووری هه‌ولێر و قه‌راج و كه‌ندێناوه‌ی بۆ حزبه‌كه‌ی پێ درابوو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌كانی سنووردارتر كران، ئه‌وه‌یش به هێنانه‌وه‌ی پێشه‌وه‌ی رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی ئادار/ مارس، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ناو یه‌كێتی، بۆ "وشه"ی پشتڕاست كرده‌وه، چیتر ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌نده‌كانی هه‌ولێر و مه‌خموور نییه و ته‌نیا بۆی هه‌یه له سنووری هه‌ولێر كاره‌كانی بكات.
یه‌كێكه له‌وانه‌ی پێشتر له هه‌ولێر كاری كردووه
هه‌مان سه‌رچاوه دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، سه‌رپه‌رشتیی مه‌خموور ده‌كات، ئه‌وه‌یش به‌و واتایه دێت كه ده‌سه‌ڵاتی كوڕه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ سنووردار كراون و له هه‌موو لایه‌كی هه‌ولێریشه‌وه گه‌مارۆ دراون.
رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتییه و یه‌كێكه له‌وانه‌ی پێشتر له هه‌ولێر كاری كردووه، به‌ڵام پێوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌ی له‌گه‌ڵ ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ نه‌ماوه، بۆیه پێده‌چێ ناكۆكییه‌كان له داهاتوو كاریگه‌ریی خراپ له‌و سنووره له‌سه‌ر ئه‌و حزبه دروست بكات.
سه‌رچاوه‌كه‌ی "وشه" ته‌واوی ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌یشی نارد كه هه‌فته‌ی رابردوو، رزگار عه‌لی له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی مه‌خموور به ئاماده‌بوونی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره كۆ بوونه‌ته‌وه.
"وشه" پێوه‌ندی به رزگار عه‌لی كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه.