مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له به‌شێكی قسه‌كانیدا گوتی، كه پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كرێ، لێژنه‌ی پسپۆڕ هه‌یه له وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان ده‌بێت مۆڵه‌ت وه‌ربگرن، ئه‌مانه پێداچوونه‌وه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیی بیناكه ده‌كه‌ن، ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه هاووڵاتیی پێویسته هه‌یبێت، ئاو و ئاوه‌ڕۆیه و ئاوی خاوێنه و بابه‌تی سه‌وزاییه، ئه‌وانه هه‌مووی بڕگه به بڕگه‌یه كه ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێ و ره‌زامه‌ندیی سه‌ره‌تایی له ده‌سته‌ی ژینگه و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگرێ، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕن.
هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه كرده‌وه، به‌رنامه و ئه‌جێندای حكوومه‌ت به‌رنامه‌یه‌كی خزمه‌تگوزارییه و تایبه‌ته به‌وه‌ی ئێمه چۆن بتوانین خزمه‌تی هاووڵاتییانمان بكه‌ین كه ژیانێكی خۆشگوزه‌رانیان بۆ دابین بكه‌ین كه دێته سه‌ر بابه‌تی بیناسازی چه‌ندان شت هه‌یه كه ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیرێت، یه‌كێكیان پێداویستیی خه‌ڵكه كه پێویستییان به‌چییه ئه‌وه‌یان بۆ دابین بكرێ.
سه‌رۆكی حكومه‌ت : به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان. زۆر زۆر سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته، پێشه‌كی ده‌ستخۆشی له ڕێكخه‌رانی ئه‌م پێشانگایه ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته كه هاتۆته پێشه‌وه، به‌خێرهاتنی میوانه به‌ڕێزه‌كانیشتان ده‌كه‌ین كه لێره ئاماده‌ن. خۆشحاڵم كه ئه‌م ده‌رفه‌ته هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه بكه‌ین.
به‌رنامه و ئه‌جێندای حكومه‌ت به‌رنامه‌یه‌كی خزمه‌تگوزارییه‌و تایبه‌ته به‌وه‌ی ئێمه چۆن بتوانین خزمه‌تی هاووڵاتیانمان بكه‌ین كه ژیانێكی خۆشگوزه‌رانیان بۆ دابین بكه‌ین. كه دێته سه‌ر بابه‌تی بیناسازی چه‌ندین شت هه‌یه كه ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیرێت، یه‌كێكیان پێداویستیی خه‌ڵكه كه پێویستییان به‌چییه ئه‌وه‌یان بۆ دابین بكرێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ندێك شت هه‌یه كه پێویسته له‌به‌رچاو بگیرێت. نرخی ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆیان دروست ده‌كرێ یان یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون پێویسته به شێوه‌یه‌ك بێ كه خه‌ڵك بتوانن تێیدا سوودمه‌ند بن، ئه‌مه‌ش بێگومان چه‌ندین جۆر له‌خۆی ده‌گرێ، خه‌ڵك هه‌یه له‌وانه‌یه له ڕووی مالییه‌وه توانای زیاتریان هه‌بێ و به ته‌مای شتی باش بن، بێگومان ده‌بێ ئه‌مه‌یان بۆ له‌به‌رچاو بگیرێ. به‌ڵام له لایه‌كی تره‌وه خه‌ڵكێك هه‌یه له ڕووی ماددییه‌وه ده‌رامه‌تی زۆر نییه و كه‌م ده‌رامه‌ته. ئێمه له حكومه‌ت به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌مان هه‌بووه كه 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه بتوانن سوود له‌و پرۆگرامه‌ی حكومه‌ت وه‌ربگرن كه ئێستا خراوه‌ته ته‌نده‌ر، باسی ئه‌وه ده‌كرێ كه له هه‌ر سنوورێك، له هه‌ر ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و هه‌ر پارێزگایه‌ك به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌م یه‌كه نیشته‌جێبوونانه دروست بكرێن.
به‌شێكی تریشی ئه‌وه‌یه كه بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانه، ئێمه هه‌ندێك به‌رنامه‌مان هه‌بووه كه چۆن بتوانین یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان دابین بكه‌ین، له سنووری دهۆك وامان كردووه، له هه‌ولێر پرۆسه‌یه‌كه خه‌ریكه ئیشه‌ڵا ته‌واو ده‌بێ، له هه‌موو پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی تریش بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان واده‌كه‌ین، ئیشه‌ڵا هه‌موو كه‌سێك ببێ به خاوه‌نی خانووی خۆی یان جێگه‌ی خۆی.
به‌ڵام له ڕووی بیناسازییه‌وه هه‌ندێك شت هه‌یه كه پێویسته ئێمه له‌به‌رچاوی بگرین، یه‌كێكیان سیمای شاره، هه‌ر جۆره بینایه‌یه‌ك یان هه‌ر كارێكی بیناسازی له كوردستان ده‌كرێ، پێویسته بگونجێ له‌گه‌ڵ ئه‌و سیمایه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ له كوردستان هه‌بێ و ببێ به شتێكی دڵگیر و خه‌ڵك له‌زه‌تی لێ بكات، له‌به‌ر ئه‌وه جوانیی بیناسازی له كوردستان پێویسته له‌به‌رچاو بگیرێت. دووه‌م بابه‌تی كوالێتییه، كه‌واته نابێ كه‌میی نرخ له‌سه‌ر حیسابی كوالێتی بێت، ده‌بێ كوالێتیی بیناسازی زۆر زۆر له‌به‌رچاو بگیرێت، له ئاستێكدا بێت كه خه‌ڵك متمانه‌یان هه‌بێ، خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر هاتوو تووشی بوومه‌له‌رزه بوون یان هه‌ر شتێكی نه‌خوازراو هاته پێشه‌وه، توانای به‌رگریی ئه‌م جۆره گرفتانه‌ی هه‌بێ. ئه‌وه‌ی تریش وه‌كوو باسم كرد، كوالێتییه، سیمایه، نرخه.
نرخیش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت به‌پێی ئه‌وه‌ی كه چ جۆره كه‌سێك ده‌یه‌وێ چ جۆره بینایه‌كی هه‌بێت. ئه‌مه‌ی له سه‌ر حكومه‌ت بووه، ئێمه داوامان كردووه جگه له‌وه‌ی كه ماسته‌رپلانی شاره‌كان پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێت، هه‌تا ڕووبه‌ری سه‌وزایی له بیناسازی له كوردستان ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووی نه‌بێ به شارێكی كۆنكریتی، واته سه‌وزایی له‌به‌رچاو بگیرێ.
هه‌ندێك شتی ئه‌وه‌ش هه‌یه بۆ خه‌ڵكی كه‌مئه‌ندام، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسان بتوانن بچن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێویسته، به‌تایبه‌تیش شوێنه گشتییه‌كان، ئه‌م بابه‌تانه پێویسته له‌به‌رچاو بگیرێت.
له ڕووی بیناسازی ئه‌گه‌ر بڵێی كوردستان پێش هه‌موو شتێك ئێمه پێویستیمان به‌وه‌یه زیاتر وه‌به‌رهێنان له زانست و خودی مرۆڤدا بكه‌ین،
* بابه‌تی كوالێتی زۆر گرنگه به تایبه‌تی له دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی له توركیا و سووریا ڕووی دا، خه‌ڵك ئێستا بایه‌خێكی زۆر به كوالێتیی پرۆژه‌كان ده‌دات، ئایا ئێوه وه‌كوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیدگاتان چییه تاوه‌كوو له ڕووی كوالێتی ئه‌شورانسه‌وه بایه‌خی زیاتر به پرۆژه‌كانی بیناسازی بده‌ن؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت : له ڕووی ستاندارده‌وه داوامان له وه‌زاره‌ته‌كان و پسپۆڕه‌كانی خۆمان كردووه كه ئه‌و ستانداردانه‌ی له جیهاندا ڕێگه‌پێدراون، ته‌نیا ئه‌وانه لێره به‌ركار بن و ده‌بێ به‌و جۆره كار بكرێ. تیمی به‌دواداچوون و كوالێتیی كۆنتڕۆڵیشمان هه‌یه كه له چه‌ند قۆناغێكه، له ئاستی وه‌زاره‌ت هه‌یه، خۆشم له ئاستی ئۆفیسی خۆم خه‌ڵكمان هه‌یه كه به‌رده‌وام ده‌بێ به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه ئه‌و كوالێتییه‌ی به‌ڵێن دراوه، ئایا جێبه‌جێ كراوه یان نا؟ ئینجا ئه‌مه له خودی كه‌ره‌سته‌كه و له ئه‌ندازیاریی بیناكه و له هه‌موویدا ده‌بێ ره‌نگ بداته‌وه. ئه‌گه‌ر ستیله یان هه‌ر جۆره مه‌وادێك كه به‌كار دێت، ده‌بێ له كوالێتی ده‌رچووبێت. هیوادارم كه‌سێك نه‌بێت كه بیر له شتی تر بكاته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته فێڵ له‌م جۆره شتانه‌دا بكرێ، بێگومان به‌دواداچوونی یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه ده‌كرێ. هاووڵاتییه‌ك بێ بیه‌وێ بچێ له باڵاخانه‌یه‌ك یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون بكڕێ یان له هه‌ر شوێنێك، پێویسته ئه‌مه‌مان له‌به‌رچاو بێ كه دڵنیا بێ له‌وه‌ی كه سه‌لامه‌ته.
* به‌ڵام باسی بابه‌تی نرخمان كرد، له ئابووریدا زۆرجار نرخ و كوالێتی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. باسی هه‌ندێك پرۆژه‌تان كرد بۆ كه‌مده‌رامه‌تان یان كه‌مئه‌ندامان كه ئه‌مه جێی ده‌ستخۆشییه به‌ڕاستی، ئێستا هاووڵاتی ئه‌و پرسیاره‌ی لا دروست ده‌بێ، ئه‌گه‌ر نرخێكی كه‌م به یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون بدات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوالێتییه‌كه‌ی نابێت؟ ئایا حكوومه‌تی هه‌رێم چی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی نرخ و كوالێتی هاوته‌ریب بن؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت: نه‌خێر كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوالێتی نییه، مینیمه‌م ریكوایه‌رمێنت ) كه‌مترین پێداویستییه‌كان) هه‌یه، واته بۆ ئه‌وه‌ی باشترین سه‌لامه‌تی به كه‌مترین نرخ چییه، ئه‌مه وه‌كوو ستاندارد حیساب ده‌كرێ، دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێ شتی له‌مه زیاتر بكه‌یت له رووی نما بێت، له ڕووی سیما و دیمه‌نه‌كه و زیاد كردنی هه‌ندێك بابه‌ت بێت، ئه‌مه به‌ینی خاوه‌ن ماڵه‌كه و به‌ڵێنده‌ره‌كه‌یه كه چۆن ده‌توانن ئه‌م ڕێككه‌وتنه بكه‌ن، به‌ڵام ستانداردێكی مینیمه‌م هه‌یه كه له‌مه كه‌متر نابێت، ئیتر نرخه‌كه‌ی له‌مه كه‌متر دانابه‌زێ، نابێ هه‌ر كه‌سێك بێ به كه‌یفی خۆی بڵێ نرخ داده‌به‌زێنم به‌ڵام كوالێتییه‌كی یه‌كجار خراپ كه ساڵێك ده‌وام نه‌كات و دوایی تێك بچێ، به‌داخه‌وه بینیومانه هه‌ندێك له قوتابخانه‌كان ساڵێك ده‌وامیان نه‌كردووه و دوایی تێكچوون، ئه‌مه زیانه‌كه‌ی هه‌م بۆ حكومه‌ت و هه‌م بۆ هاووڵاتی ده‌گه‌ڕێته‌وه، نه‌ك جارێك به‌ڵكوو دوو جار و سێ جار ده‌بێ هه‌مان نرخ جارێكی‌تر له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بده‌نه‌وه، بۆیه ئه‌و ستاندارده مه‌قبوله‌ی به‌پێی ستانداردی جیهانی هه‌یه، ده‌بێ له رووی كوالێتییه‌وه له‌وه كه‌متر نه‌بێت.
*حكوومه‌تی هه‌رێم چی كردووه تاوه‌كوو كۆمپانیاكانی كه‌رتی پیشه‌سازی به‌پێی ستاندارده جیهانییه‌كان كار بكه‌ن له رووی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و كوالێتیی ئه‌شورانس وه‌كوو باسمان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كرێكار تووشی مه‌ترسی نه‌بێت؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت: كه پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كرێ، لێژنه‌ی پسپۆڕ هه‌یه له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌بێت مۆڵه‌ت وه‌ربگرن، ئه‌مانه پێداچوونه‌وه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیی بیناكه ده‌كه‌ن، ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه هاووڵاتیی پێویسته هه‌یبێت، ئاو و ئاوه‌ڕۆیه و ئاوی خاوێنه و بابه‌تی سه‌وزاییه، ئه‌وانه هه‌مووی بڕگه به بڕگه‌یه كه ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێ و ره‌زامه‌ندیی سه‌ره‌تایی له ده‌سته‌ی ژینگه و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگرێ، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕن، كه ئه‌م پلانه ئاماده بوو ئه‌وكاته مۆڵه‌تی بیناكردن یان دروستكردنی باڵاخانه‌كه ده‌درێت.
* یه‌كێك له دیدگاكانی كابینه‌ی نۆیه‌م، بریتی بوو له ریفۆرم كه له‌نێویدا هه‌مه‌چه‌شنكردنی كه‌رته‌كانی ئابووری بوو، دیدگای كابینه‌كه‌تان چۆنه له‌سه‌ر كه‌رتی ئاوه‌دانكردنه‌وه؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت: پێش هه‌موو شتێك ئێمه ده‌بێ داتای خه‌ڵكی خۆمان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بزانین دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندن، ئه‌و داتایانه ئه‌وه دیاری ده‌كات له پلاندانانی حكومه‌تدا كه ئێمه پێویستیمان به چه‌ند یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه. له هه‌مان كاتدا ئێمه بیرمان له‌وه كردۆته‌وه كه په‌ره به كه‌رتی گه‌شتوگوزاری له هه‌رێمی كوردستان بده‌ین، كه‌واته چه‌ندین كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شتوگوزاری پێویستن كه دروست بكرێن تاوه‌كوو خه‌ڵك بتوانێ بێ سه‌ردانی ئێره بكات، چونكه ئه‌مه هه‌مووی هاوكار ده‌بێ بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابووریی كوردستان و هێنانی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، یانی ته‌نیا بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت، ئه‌مانه‌ش میوانخانه‌یه، یان هۆتێله، یان هه‌تا ڤێلا و خانوو و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه كه به كرێ ده‌درێن به‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه دێن. ئه‌مانه هه‌مووی به‌پێی پێوه‌رێكی زانستی دیراسه كراوه و خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه كه ئێمه به چ شێوه‌یه‌ك بتوانین په‌ره به شارستانیه‌ت یان به شێوازی دروستكردنی باڵاخانه‌كان بده‌ین و له كوێ؟ جگه له‌مانه، ژماره‌ی دانیشتوان چ ناوخۆ و چ میوان كه دێن و سه‌ردان ده‌كه‌ن، پێویستیی تریان هه‌یه، بۆ نموونه پێویستیان به قوتابخانه و نه‌خۆشخانه زیاتر ده‌بێ، به‌پێی ڕێژه ده‌بێ ئه‌م كاره خزمه‌تگوزارییانه‌ش له‌گه‌ڵی زیاد بكرێ، چونكه خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر له لایه‌كه‌وه تۆ بته‌وێ شتێك په‌ره‌پێبده‌ی، له لایه‌كی تره‌وه تووشی كێشه و گرفت ده‌بیت، ئه‌مه هه‌مووی خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌وێ كه هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان پێویسته به‌یه‌كه‌وه ئیش بكه‌ن تاوه‌كوو بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن كه به چ شێوازێك ئێمه په‌ره به گه‌وره‌بوونی شاره‌كان بده‌ین.
*تا چه‌ند توانیوتانه سه‌رنجی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی رابكێشن بۆ ئه‌وه‌ی له بواری بیناسازیدا له هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت: یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كان ئه‌م جۆره پێشانگایانه‌یه، ئه‌وه‌ی كه بیستم زۆربه‌ی به‌شداربووانی ئه‌م پێشانگایانه كۆمپانیاكانی بیانین، كۆمپانیای ناوخۆییش زۆرن كه هه‌ندێكیان به‌شدارییان كردووه و هه‌ندێكیان به‌شدار نه‌بوون، به‌ڵام به‌شداریكردنی كۆمپانیای بیانی له ڕووی وه‌به‌رهێنان له كوردستان پێموایه ساڵ به ساڵ زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر خواسته، خواستی هاووڵاتی و خواستی كۆمه‌ڵگه كه به چ جۆره كه‌ره‌سته و ستایلێك، ئه‌مه واده‌كات له بازاڕێكی ئازاد‌دا بازاڕ خۆی ته‌حه‌كوم ده‌كات و كۆمپانیاكان خۆیان به‌دوای هه‌لی كار ده‌گه‌ڕێن، له هه‌ر شوێنێك هه‌لی كار زۆر بێت كۆمپانیاكان بۆی ده‌چن، بۆیه كوردستان پێویسته ئه‌م شوێنه بێت كه كۆمپانیای بیانی یان وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی رابكێشێت و بێنه ئێره. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرنگه و ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌و جۆره كۆمپانیایانه رابكێشین كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ستاندارد و كوالێتییانه‌ی قه‌بووڵكراون له هه‌رێمی كوردستان بگونجێن.
* واته ئێستا ئامانجتان ئه‌وه‌یه زیاتر بایه‌خ به كوالێتییه‌وه بده‌ن؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت: هه‌م كوالێتی و هه‌م سیما، چونكه بێگومان ئێمه ده‌مانه‌وێ شاره‌كانمان جوانتر بن و له ڕووی سه‌وزاییه‌وه زیاتر سه‌وز بن، ته‌نانه‌ت شێوازی ستراكچه‌ری بیناكان به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش بێت، چونكه شته‌كه هه‌ر ده‌كرێت، بۆچی به شێوه‌یه‌ك نه‌بێت كه خه‌ڵك بینی، چێژی لێ ببینێت.
*واته ئێمه ئه‌و قۆناغه‌مان تێپه‌ڕاند كه ته‌نیا باڵاخانه‌ی به‌رزمان هه‌بێت؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت: بێگومان، ئه‌مه‌مان تێپه‌ڕاندووه، له‌مه‌ودوا خۆم زۆر گرنگی به‌وه ده‌ده‌م له‌گه‌ڵ وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان كه قسه ده‌كه‌ین، پرۆژه‌یه‌ك كه دێت ئێمه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه پرۆژه‌كه ده‌بێ قه‌بووڵكراو بێ و شاره‌كه جوانتر بكات، خه‌ڵك دێ به شێوه‌یه‌ك سه‌رنجی خه‌ڵكه‌كه ڕابكێشێ. ئێمه هه‌نگاوێكی تریش چووینه‌ته پێشه‌وه، هه‌تا بیرمان له‌وه كردۆته‌وه كه ئێمه چۆن گه‌ڕه‌ك گه‌ڕه‌ك یان ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه ده‌مانه‌وێ دروست بكرێن، به شێوه‌یه‌كی گشتی ماسته‌رپلانیان بۆ بكرێ و له‌و ماسته‌رپلانه ئه‌وه دیاری بكرێ له كوێ بۆ بازرگانی به‌كار دێ؟ له كوێ بۆ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌كار دێ؟ یه‌كه‌كانی خزمه‌تگوزاریی وه‌كوو نه‌خۆشخانه‌یه و قوتابخانه و ئه‌م جۆره شتانه له كوێ جێگیر بن؟ ته‌نانه‌ت بابه‌تی ترافیك و ئه‌وانه هه‌مووی له‌به‌رچاو بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان پاشی چه‌ند ساڵێكی تر بۆ نموونه 10 ساڵی تر تووشی كێشه و گرفت نه‌بنه‌وه.
* وڵاتانی كه‌نداو كه به‌ڕێزتان په‌یوه‌ندییه‌كی یه‌كجار باشتان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، له ماوه‌ی رابردوودا له ڕووی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وه گه‌شه‌یه‌كی یه‌كجار باشیان به‌خۆیانه‌وه بینیوه، ئایا پلانتان چییه كه سوود له ئه‌زموونی ئه‌وان وه‌ربگرین؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت: ئێمه بینیومانه له وڵاتانی كه‌نداو و له توركیا و له ده‌وروبه‌ر كه ده‌بینین پێشكه‌وتنێكی جۆری له ڕووی بیناسازی، له ڕووی پێشكه‌وتنی شارستانی كراوه، ئێمه ده‌توانین سوود له‌و ئه‌زموونانه وه‌ربگرین و كردوومانه. وڵاتانی تری وه‌كوو ئه‌ورووپا كه مێژووێكی درێژتریان هه‌یه، ستایلی جیاوازتریان هه‌یه، هه‌تا ئه‌مه زیاتر ده‌مێنێته‌وه سه‌ر خواستی كه‌سه‌كان كه ئایا ده‌یانه‌وێ به چ جۆره ستایلێك كاره‌كانی خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن. به‌ڵام سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئه‌وانه ئێمه سوودمان وه‌رگرتووه و به‌رده‌وامیشین. هه‌تا وه‌به‌رهێنه‌ری خۆمان هه‌بووه كه وه‌به‌رهێنانیان له وڵاتانی تردا كردووه، چونكه توانیویانه په‌یوه‌ندییه‌كی جۆری له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان دروست بكه‌ن كه وه‌به‌رهێنه‌ری ئێمه له‌وێ شت دروست بكات و وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بێنێته كوردستان، ئه‌م په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه بێگومان ده‌توانێ له ڕووی كوالێتی و په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌تا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی ئابووری و سیاسیش زیاتر ده‌بێت زیاتر بكات، ئێمه پشتیوانی ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیداره‌ین و هیوادارم بتوانین زیاتریش وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی به‌ره‌و كوردستان رابكێشین.
* پلانی حكوومه‌ت چییه بۆ پاڵپشتیكردنی وه‌به‌رهێنی ناوخۆ؟ هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كانیان له‌ناو كوردستان بخه‌نه گه‌ڕ، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه پرۆژه‌كانیان ئه‌نجام نه‌ده‌ن و له ڕووی ئابوورییه‌وه ئه‌م پاره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت: خۆی كه ده‌ڵێی وه‌به‌رهێنه‌ر یان وه‌به‌رهێنان، ئه‌مه جیاوازه له‌وه‌ی به‌ڵێنده‌ر بێ، وه‌به‌رهێنه‌ر به سه‌رمایه‌یه‌ك دێ وه‌به‌رهێنان له پرۆژه‌یه‌كدا ده‌كات، ئێمه هه‌موو جۆره پشتیوانی و هاوكارییه‌ك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆ یان بیانی له كوردستان بتوانێ سوود له‌و یاسا یان هه‌مواركردنی ئه‌و یاسانه وه‌ربگرێ كه هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی، ئه‌وه‌ش زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه كه ئێمه بتوانین جووڵه‌ی بازرگانی له كوردستان زیاتر بكه‌ین، پێویستیی خه‌ڵكی خۆمان وا لێ بكه‌ین كه له‌سه‌ر حیسابی زیادبوونی نرخ نه‌بێ. چونكه هه‌تا دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی زۆر كارێكی وای كردووه كه نرخ دابه‌زێت، واته ئه‌وه نه‌بێ شته‌كان خواستێكی زۆریان له‌سه‌ر بێ و شته‌كان له‌و نه‌بن، بۆیه ئێمه یارمه‌تیی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان ده‌ده‌ین له ڕووی هه‌ندێكجار لێخۆشبوونی گومرگی و بابه‌تی باجه، ئه‌وانه هه‌مووی له یاساكاندا هاتوون كه من ناتوانم ئێستا یه‌كه یه‌كه خاڵه‌كان باس بكه‌م به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه گرنگی به بابه‌ته‌كان ده‌دات، ده‌توانێت سه‌یری یاساكان بكات و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان قسه بكات و بزانێت ئه‌و ئاسانكارییانه‌ی كه حكوومه‌ت كردوویه‌تی، چین؟ تاوه‌كوو بتوانێ سوودی زیاتری لێ وه‌ربگرێت.
* زۆرجار له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه گازانده‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه به‌شێك له وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان پشت به ده‌ستی كاری ناوخۆ نابه‌ستن، بۆچوونی تۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت: پێموایه ئه‌مه شتێكی ڕه‌ها نییه بڵێی هه‌مووی وایه و هه‌مووی وا نییه، به‌ڵام به‌شێكی له‌وانه‌یه وابێت و به‌شێكیشی له‌وانه‌یه وانه‌بێ. جارێ هه‌ندێك له كاره‌كان پێویستییان به خه‌ڵكی پسپۆڕه، ئایا ئێمه ئه‌م جۆره پسپۆڕییه‌مان هه‌یه یان نا؟ ئه‌گه‌ر نه‌مانبێت، ئێمه نا‌توانیت ڕێگری له هێنانی پسپۆڕی بیانی بكه‌ین تاوه‌كوو شته‌كان وه‌كوو خۆی به‌ڕێوه بچن. هه‌ندێكجاریش ده‌بینین خه‌ڵكی ئێمه له‌وانه‌یه خۆی ره‌غبه‌تی هه‌ندێك جۆره كاری نه‌بێت. كه كرێكاری بیانی دێته ئێره، له‌به‌ر ئه‌وه نییه چونكه لێره ئیش نه‌بووه، ئه‌گه‌ر ئیش نه‌بووه ئه‌ی چۆن كرێكاری بیانی دێته ئێره؟ به‌ڵام كه كرێكاری بیانی دێته ئێره، دیاره خه‌ڵكی ئێمه یان ره‌غبه‌تی نه‌بووه ئه‌م جۆره ئیشه بكات یان پسپۆڕی نه‌بووه، ئه‌گه‌ر ره‌غبه‌تی نه‌بێت ئه‌مه كێشه‌یه، ده‌بێ خه‌ڵكی ئێمه فێری ئه‌وه بێت چۆن ئیش بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پسپۆڕی نه‌بێت، ئه‌وه ئاسانه. چونكه ئێمه داوامان له هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه كردووه كه له كوردستان ئیش ده‌كه‌ن، ده‌بێ ڕێژه‌ی 70٪ كرێكاری خۆماڵیی كوردستان به‌كار بێنن، هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێویستییان به پسپۆڕی هه‌یه، له‌م ماوه‌یه راهێنان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێمه فێری ئه‌م جۆره پسپۆڕییه‌ش ببێت. كه‌واته زۆری ده‌كه‌وێته سه‌ر كرێكاره‌كه خۆی، ئایا ده‌توانێت ئه‌م ئیشه بكات؟ ئایا ره‌غبه‌تی ئه‌م ئیشه‌ی هه‌یه یان نا؟
*یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه له كابینه‌كه‌ی به‌ڕێزت سه‌رنجتان له‌سه‌ری بوو، چالاككردنی ئه‌و پرۆژانه بوو كه ماوه‌یه‌ك بوو وه‌ستابوون، بۆیه به‌شێك له‌و پرۆژانه‌ی كه راگیرابوون، ئێستا ده‌ست به‌كار بوونه‌ته‌وه، له ڕووی خێرایی پرۆژه‌كانه‌وه، زۆرجار پرۆژه‌یه‌ك كه ئه‌نجام ده‌درێ، زیاتر له‌و ماوه‌یه‌ی كه پێویستیه‌تی ده‌خایه‌نێت، پلانتان چییه له‌م ڕووه‌وه؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت: ئه‌م بابه‌ته چه‌ند ره‌هه‌ندێكی هه‌یه، یه‌كێكی ئابوورییه و ئه‌وه‌ی تر كۆمه‌ڵایه‌تییه. ئابوورییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكێكی زۆر له‌وانه‌یه ئه‌م پرۆژانه وه‌ستاون، جووڵه‌ی بازرگانی نامێنێ و به‌ڵێنده‌ر ناتوانێ كاری خۆی بكات. بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له‌م یه‌كه نیشته‌جێبوونانه یان ئه‌م پرۆژانه پێشتر فرۆشراون، به‌ڵام ته‌واو نه‌بوون، كه‌واته كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان خه‌ڵك خۆی دروست بووه كه چه‌ند ده‌ست ئه‌م پرۆژانه فرۆشراون.
بۆیه ئێمه جه‌ختێكی زۆرمان كردۆته‌وه كه ئه‌م شتانه ده‌بێ كۆتایی پێ بێ، جارێ هه‌ر كه‌سێك موڵكێكی كڕیوه و پێی فرۆشراوه، ده‌بێ حه‌قه‌كه‌ی پێ بدرێ یانیش قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه ئه‌گه‌ر بزانین هیچ چاره‌سه‌رێك نییه. ئه‌وه‌ی تریش ئه‌وه‌یه كه پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان كه وه‌رگیرا، هه‌ندێك مواسه‌فات هه‌یه ده‌بێ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه خۆی ئه‌م شتانه له‌به‌رچاو بگرێت، تۆ ناتوانی بچیت زه‌وییه‌ك داگیر بكه‌یت، به نرخێك داوات كردبێ، دواتر پێت جێبه‌جێ نه‌كرێ. له كاتێكدا یه‌كێكی تر ده‌یتوانی به جیاوازییه‌كی زۆر كه‌متر ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بكات. به‌ڵام تۆ كه وه‌رت گرتووه، ئه‌مه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌م پرۆژه و گرێبه‌ستانه كراون، هه‌مووی پێداچوونه‌وه‌ی پێدا ده‌كرێت، ئه‌و پڕۆژانه‌ی ته‌واو بوون ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی ته‌واو نه‌بووه، ده‌بێ بێت بۆمان دیاری بكات، كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك داوای پرۆژه‌یه‌كی كردووه كه ناتوانێ جێبه‌جێی بكات؟ ئه‌ی بۆ مافی كه‌سێكی تری بردووه؟ یان بۆ ئه‌م زه‌وییه‌ی خه‌سار كردووه؟ ئێمه هه‌ندێك ڕێنمایی نوێمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌تانه مامه‌ڵه بكرێت؟ هه‌تا به خه‌ساردانی زه‌وی بۆ نموونه، زه‌وی هه‌یه نرخێكی زۆری هه‌یه، بڵێین ملیۆنێك دۆلار نرخی زه‌وییه‌كه‌یه، به‌ڵام شتێكی بچووكیان له‌سه‌ر دروست كردووه به 100 هه‌زار دۆلار، گوناحه تۆ ئه‌م زه‌وییه خه‌سار بكه‌ی به شتێكی وا، بۆیه ئێمه له ڕێنماییه نوێیه‌كان داوامان كردووه كه هه‌ر زه‌وییه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنان به‌كار دێت، پێویسته سێ هێنده‌ی نرخی زه‌وییه‌كه كاری تێدا بكرێ و شتی له‌سه‌ر دروست بكرێ. بۆیه ئه‌م ڕێنماییانه هه‌ن و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌زانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بكه‌ن. زۆر له‌و پرۆژانه جارێكی تر كارا كراونه‌ته‌وه یان دراونه‌ته خه‌ڵكی تر، بابه‌ته‌كان به ڕێگه‌ی یاسایی كاریان له‌سه‌ر كراوه.
*ئه‌گه‌ر سه‌یری كه‌رتی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بیناسازی بكه‌ین، زۆر ڕه‌هه‌ند له‌خۆی ده‌گرێ، ته‌نیا بریتیی نییه له خانوو و شووققه، به‌ڵكوو پرد و به‌نداو و زۆر بواری تر، به بۆچوونی به‌ڕێزتان ئێستا كوردستان پێویستی به كام بواره تاوه‌كوو پێش بكه‌وێت؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت: له ڕووی بیناسازی ئه‌گه‌ر بڵێی كوردستان پێش هه‌موو شتێك ئێمه پێویستیمان به‌وه‌یه زیاتر وه‌به‌رهێنان له زانست و خودی مرۆڤدا بكه‌ین، كه چۆن بتوانین ئاستی خۆمان به‌رز بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه له هه‌موو شتێك گرنگتره، كه دێته سه‌ر بابه‌تی بیناسازی یان باڵاخانه و ژێرخانی ئابووری، ڕێگه‌وبان زۆر زۆر گرنگه كه پێموایه هه‌ستیشتان پێكردووه گرنگییه‌كی زۆر به ڕێگه‌وبان دراوه، كوالێتیی ڕێگه‌وبانه‌كانی كوردستان ئێستا جیاوازییه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه، زۆر زۆر باشتره له‌وه‌ی كه پێشووتر هه‌بووه، شاره‌زاییه‌كی ناوخۆیی و پسپۆڕی ناوخۆیی پێگه‌یشتووه كه ده‌توانێ ئه‌م جۆره ئیشانه بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌جبوور بین خه‌ڵك له ده‌ره‌وه بهێنین، چ له ڕووی ئه‌ندازیارییه‌وه چ له ڕووی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانه‌وه. له زۆر رووه‌وه ژێرخانی ئابووری گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك یان ئه‌و بابه‌ته خزمه‌تگوزارییه‌ی كه له سه‌ره‌تای قسه‌كانمدا باسم كرد، بتوانین پێشكه‌شی خه‌ڵكی بكه‌ین.
له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه كه ئێمه ده‌مانه‌وێ به‌ره‌و كوێ بچین، ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌مانه‌وێ گرنگی به كه‌رتی گه‌شتوگوزاری بده‌ین، بێگومان ئێمه نوقسانیمان له‌و كه‌رته هه‌یه، وه‌كوو هۆتێله یان زۆر شوێنی سه‌رنجڕاكێش هه‌یه كه له‌وانه‌یه وه‌كوو پێویست كاری تێدا نه‌كرابێت. ئێمه ئامانجمانه و به‌رنامه‌مان هه‌یه له‌م حكوومه‌ته كه گرنگی به دروستكردنی شوێنی وا بده‌ین كه هه‌تا جۆری گه‌شتیاره‌كانی دێنه كوردستان ده‌ستنیشان بكه‌ین. ئه‌وه نه‌بێت ته‌نیا گه‌شتیار بێته ئێره و ته‌نیا بۆ دیتن بێ، به‌ڵكوو بێ و بتوانێ یارمه‌تیی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش بدات. ئینجا له‌سه‌ر ئه‌وه و چه‌ندین بابه‌ت كار كراوه كه ئێمه ده‌مانه‌وێ به‌ره‌وكوێ بچین و گه‌شتوگوزاری چی لێ بكه‌ین؟ هه‌تا له هه‌ندێك شوێن ئێمه ده‌بینین پێویستیی خه‌ڵكی ئێمه له‌وانه‌یه له شوێنێك زیاتر به سه‌نته‌رێكی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بێ. دوێنێ بۆ نموونه كه سه‌ردانی ئاكرێم كرد، باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه پێویستییان به سه‌نته‌ری دڵ هه‌یه، بۆ نموونه، چونكه ناتوانن له‌وێ تاوه‌كوو دێنه هه‌ولێر یان ده‌چن بۆ دهۆك، كاتێكی زۆری ده‌وێ. له‌وێ نه‌خۆشخانه كراوه، به‌ڵام ئه‌م جۆره پێویستییانه كه خه‌ڵك هه‌یه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی كارئاسانیی بكه‌ین بۆ خه‌ڵك، چونكه به لای من و ئه‌م كابینه‌یه‌وه، خه‌ڵك خۆی سه‌نته‌ر و میحوه‌ری ئه‌ساسییه، ئینجا هه‌ر شتێك ئێمه بتوانین خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌مانی پێ بكه‌ین له ڕووی ژێرخانی ئابووری بێ، دابینكردنی پێداویستییه‌كان و چ جۆره باڵاخانه و خزمه‌تگوزارییه‌ك بێ، ئێمه ته‌ركیزمان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێ كه ئه‌م كاره خزمه‌تگوزارییانه زیاتر بكه‌ین.
*شاری هه‌ولێر له ماوه‌كانی رابردوودا بۆته جێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی به‌شێك له بزنسمانه‌كان له سه‌رانسه‌ری عێراق، بۆ ئێمه جێی سه‌رسوڕمان بوو كه هه‌فته‌ی رابردوو له قه‌ته‌ڕ له كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیی ڕێكخه‌ری پێشانگاكان، پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له 10 باشترین پێشانگاكان بوون، هه‌ڵبه‌ت له‌نێو پێشه‌نگاكاندا وڵاتانی ئه‌مریكا و ئیمارات و سعودیه و سه‌ره‌نجام وڵاتانی تر هه‌ن. هه‌ر له‌نێو كۆنگره‌كه‌شدا ئه‌و پێشكه‌وتنانه بۆ هه‌وڵی به‌ڕێزتان و كابینه‌كه‌تان ده‌گه‌ڕێننه‌وه، پلانتان هه‌یه كه ئه‌م جۆره پێشانگایانه زیاتر بكه‌ن و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر كه‌رتی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان باشتر بكه‌ن؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت: بێگومان ئێمه ئه‌وه‌ی پێمان كراوه، پشتگیریمان كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین. من ده‌ستخۆشی له ڕێكخه‌رانی ئه‌م پێشانگایانه ده‌كه‌م كه توانیویانه ئاستی كوردستان بگه‌یه‌ننه ئه‌م ئاسته به‌رزه كه دانی پێدا بنرێ و خه‌ڵكێكی زۆر له كۆمپانیاكانی بیانی له هه‌موو شوێنه‌كانی تری دونیا چاویان له‌وه بێ بتوانن بێن به‌شدار بن له هه‌رێمی كوردستان. ساڵ به ساڵیش هیوادارم ئه‌م پێشانگایانه فراوانتر و گه‌وره‌تر بكرێن و كۆمپانیای زیاتریش به‌شداریی تێدا بكه‌ن.ئه‌مه واده‌كات تێكه‌ڵبوونێكیش دروست بكرێت، هه‌م له ڕووی جۆری و هه‌م له ڕووی په‌یوه‌ندیی ئابووریی نێوان وڵاتان، هاوكارییه‌كی زیاتری دوولایه‌نه ده‌بێت له نێوان كۆمپانیاكان و خه‌ڵكی كوردستان. بۆیه من جارێكی تر ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌م و هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بن.