دكتۆر رێبوار تاڵه‌بانی راوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری ناوچه جێناكۆكه‌كان، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا باس له‌وه ده‌كات، ئاستی پێشكه‌وتن و خزمه‌تگوزاری له هه‌رێمی كوردستان به‌راورد ناكرێت به هه‌موو شاره‌كانی عێراق. ئه‌و پێی وایه، خراپترین گه‌ڕه‌كی كوردستان له باشترین شوێنی عێراق ئاوه‌دانتره و هه‌رێم پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه.
عێراق خاوه‌ن داهاتێكی زۆر و بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، ته‌نانه‌ت ده‌توانێت قه‌رزی ده‌ره‌كیش بكات، هه‌رێمیش داهاتێكی سنوورداری هه‌بووه، ئاستی پێشكه‌وتن و خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌سه‌ندن له كامیان باشتره؟
ئه‌وه روونه، وه‌ك كه‌ركووكییه‌ك كه پێشتریش سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بووم، هه‌موو شاره‌كانی عێراق گه‌ڕاوم و سه‌ردانی زۆر ناوچه‌م كردووه و شاره‌زای زۆر شاره‌كانم، خراپترین گه‌ڕه‌كی كوردستان له خۆشترین گه‌ڕه‌كی به‌غدا و شاره‌كانی تری عێراق خۆشتر و ئاوه‌دانتره، شه‌تولعه‌ره‌ب هه‌یه هه‌موو زبڵ و خاشاكه، نازانم سه‌دام ئه‌و چه‌ند ساڵه له‌سه‌رچی شه‌ڕی كرد، هه‌موو نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و دیاله و زیقار و بابل و به‌غدا وه‌ك سلێمانی و هه‌ولێر نییه.
ئه‌و خزمه‌ته‌ی له كوردستان كراوه، له عێراق بۆ ناكرێت یان بۆ نه‌كراوه؟
جیاوازی ناكرێت له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، هه‌ر كه‌س ئه‌م قسه‌ی پێ قبووڵ نییه با خۆی بچێت بگه‌ڕێت و له نزیكه‌وه دۆخه‌كه ببینێت، گه‌ڕه‌كی سابوونكه‌رانی سلێمانی كه كۆنترین گه‌ڕه‌كه، له‌گه‌ڵ گه‌ڕه‌كێكی كۆنی به‌غدا بزانه چۆنه، یان گه‌ڕه‌كێكی كۆن له هه‌ولێر به‌راورد به‌گه‌ڕه‌كێكی به‌غدا یان ناوچه‌ی جادریه، ئه‌وه‌ی نه‌ڕۆشتبێت نازانێت، هه‌رێم كاری كردووه و ئه‌وانیش نه‌یانكردووه، وه‌به‌رهێن كه د‌ێنه سلێمانی و هه‌ولێر ناچنه به‌غدا و شاره‌كانی عێراق، چونكه ده‌ترسن، ئه‌وان بۆ پاره په‌یداكردن دێن و ناچنه شوێنێك مه‌ترسی هه‌بێت.
له رووی پڕۆژه و خزمه‌تگوزاری و كار و هاوئاهه‌نگی كه‌ركووك له پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر زۆرباش بوو
بۆ لایه‌نی ته‌ناهی و ئارامی و سه‌قامگیریش هه‌رێمی كوردستان هه‌مان شته به‌رانبه‌ر به عێراق؟
به دڵنیاییه‌وه، له رووی ته‌ناهییه‌وه ئه‌و ئارامییه‌ی له هه‌رێم هه‌یه له عێراق نییه، ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ناچنه عێراق، ئه‌و خزمه‌ته‌ش له هه‌رێم كراوه به‌شێكی به‌هۆی ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه بووه و به‌شێكیشی حكوومه‌ت بووه، له عێراق ناوچه هه‌یه سوننه قڕانه، واته تیای نییه، سوننه‌یان تێدا نه‌هێشتووه، هه‌مووی رایان كردووه، ئه‌وه‌شی ماوه‌ته‌وه هیچ ئینتیمایه‌كیان نه‌ماوه و ره‌نگه مه‌زه‌ویان گۆڕابێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ترسیان له‌سه‌ر نه‌مێنێت.
له‌باره‌ی كه‌ركووك چی، پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر؟
له رووی پڕۆژه و خزمه‌تگوزاری و كار و هاوئاهه‌نگی كه‌ركووك له پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر زۆرباش بوو، خزمه‌ت ده‌كرا، پڕۆژه هه‌بوو، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ری هه‌بوو، هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كان كاری پێكه‌وه‌یی و هاوئاهه‌نگییان هه‌بوو، هیچ لایه‌نێك له ترسی لایه‌نه‌كه‌ی تر نه‌یده‌وێرا گه‌نده‌ڵی و كاری لابه‌لا بكات، عه‌ره‌بێك یان كوردێك نه‌یده‌وێرا گه‌نده‌ڵی بكات، چونكه ترسیان هه‌بوو ئاشكرا بكرێن له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانی تر، به‌ڵام دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك ته‌نیا ئه‌وه‌نده پڕ به پێستیه‌تی بووه‌ته شاری سه‌ربازگه و میلیشیا، ئێسته گه‌نده‌ڵی زۆره له شاره‌كه، كه‌سێكی ئاسایی مامه‌ڵه‌یه‌كی هه‌یه تا پاره نه‌دا بۆی ناكه‌ن، به‌تایبه‌ت كوردی شاره‌كه.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردی بگه‌ڕێته‌وه بۆ شاره‌كه دۆخه‌كه باشتر ده‌بێت؟
له‌و بارودۆخه‌ی ئێسته‌دا نا، شاره‌كه سه‌ربازگه‌یه، ئه‌و عه‌سكه‌رتارییه‌ته ژیانی له خه‌ڵكی شاره‌كه تێكداوه، خه‌ڵك ده‌ترسێت، نابێت هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك بكرێت، پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی و نیگه‌رانی هه‌بوو له زۆر به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان، به‌ڵام پێش ئه‌و رووداوانه كه‌ركووك باشتر بوو.
به‌و دۆخه‌وه له كه‌ركوك هه‌ڵبژاردن بكرێت سه‌نگی كورد چی لێ دێت؟
راستییه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك شه‌رعی نییه و نابێت هه‌ڵبژاردنی تێدا بكرێت، چونكه ناكرێت خه‌ڵكی ناوچه‌كانی تر بڕیار له‌سه‌ر كه‌ركووك بده‌ن، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه خه‌ڵك هێنراون و له كه‌ركووك ده‌نگ ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی ده‌نگ ده‌ده‌ن خه‌ڵكی نامۆن، كه‌ركووكییه ره‌سه‌نه‌كانیش مافیان پێ نادرێت ده‌نگ بده‌ن.
بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان چی هه‌یه؟
پڕِۆژه‌ی زۆرم له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه، 17 ساڵ خزمه‌تم هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كان و ده‌سه‌ڵاتداران، به‌و پێیه‌ی پێوه‌ندیی فراوانم له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیدار و به‌رپرسه‌كان هه‌یه، هه‌ركه‌س پێویستی به راوێژ و زانیاری هه‌یه ده‌توانم هاوكار بم، به‌ڵام هیچ پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق نییه، چونكه ئه‌وان پێشتر فه‌رمانی گرتنیان بۆ ئێمه ده‌ركرد، به‌ڵام ئێمه له هه‌موویاندا سه‌لامه‌ت ده‌رچووین.
سلێمانی\هۆشیاری عه‌لی