وانگ یی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین ڕای گه‌یاند، كرده‌وه‌كانی ئیسرائیل له غه‌زه له دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس، سنووری به‌رگریكردن له خۆیان تێپه‌ڕاندووه، ده‌بێت حكوومه‌تی ئیسرائیل سزادانی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی غه‌زه ڕابگرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی تشرینی یه‌كه‌م، له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
چیندا هاتووه، وانگ ڕۆژی شه‌موو به هاوتا سعوودییه‌كه‌ی شازاده فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحانی گوتووه، ئه‌وه‌ی " ئیسرائیل ده‌یكات سنووری به‌رگریكردن له خۆی تێده‌په‌ڕێنێت”، سه‌ركرده‌كانیان ده‌بێت "سزادانی به‌كۆمه‌ڵ بۆ دانیشتووانی غه‌زه ڕابگرن" .
وانگ یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، چین پێی وایه ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه مێژووییه‌ی به‌رانبه‌ر فه‌له‌ستین كه زیاتر له نیو سه‌ده‌یه به‌رده‌وامه، ناتوانێت به‌رده‌وام بێت.
دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر، زیاتر له هه‌زار و 300 كه‌س كوژران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسرائیل بۆ ئه‌و هێرشه بووه هۆی كوژرانی زیاتر له دوو هه‌زار و 329 كه‌س كه زیاتر له 700یان منداڵانی كه‌رتی غه‌زه بوون.
وانگ یی ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه "نابێت لایه‌نه‌كان كارێكی وا بكه‌ن ببێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی دۆخه‌كه"، به‌ڵو داوای ده‌ستپێكردنی "دانوستاندن"ی كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له زاری وانگ یی ڕای گه‌یاند، چین ئێسته له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كار ده‌كات بۆ به‌هێزكردنی ئاگربه‌ست و كۆتاهێنان به شه‌ڕ.