ره‌زا شوان شاره‌زای په‌روه‌رده و نووسه‌ر و چیرۆكنووسی بواری منداڵان، له دیمانه‌ی "وشه"دا به‌وردی تیشك ده‌خاته سه‌ر زیانه‌كانی بایكۆت له‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده و هزری منداڵان و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ چۆنیه‌تیی ره‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار و گونجاو، بۆ پرۆسه‌ی خوێندنی منداڵان له كوردستان ده‌كات. ئه‌و به پێویستی ده‌زانێت پێداچوونه‌وه بۆ ته‌واوی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و كه‌رته‌كه‌دا بكرێت له كوردستان و كه‌سانی شیاو و لێهاتوو له‌و بواره‌دا دابنرێت، به وریایی و ئاگاییه‌وه په‌روه‌رده ئاراسته بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا كاره‌سات دروست ده‌بێت.
خێزان چ ڕۆڵێك ده‌بینێت له په‌روه‌رده‌كردن و بنیاتنانی منداڵدا له قوتابخانه؟
خــێـزان، یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی منداڵه، دایكیش یه‌كه‌م مامۆستای منداڵه. رۆڵێكی گرنگ و كارتێكهریان له په‌روه‌رده‌كردن و ئاراسته‌كردن و مه‌شـق و راهـێنان و ئاماده‌كردنی جگه‌رگۆشه‌كان بۆ ئه‌مڕۆ و داهاتوو هـه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر باری شاره‌زاییان له هـۆنهری په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان.
بنه‌ما سهرهكـییهكانی كه‌سایه‌تیی مـرۆڤ له‌م قـۆناغـه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بـن
قۆناغی به‌رایی منداڵ گرنگـترین و هـهستیارترین و چـارهنووسسازتـرین قـۆنـاغـه له ژیـانی مـرۆڤـدا، بنه‌ما سهرهكـییهكانی كه‌سایه‌تیی مـرۆڤ له‌م قـۆناغـه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بـن. له‌م ته‌مه‌نه‌دا ده‌زانـرێت كه منـداڵانی ئه‌م قـۆناغه له داهاتـوودا، چ كه‌سایه‌تییه‌كیان لێـ دێته به‌رهه‌م، ئهلـیزابێت ماخت ده‌ڵێت، "له كاتی ئه‌نجامـدانی پهروهردهكـردنی منـداڵهكانماندا، هـه‌ر هـهڵـهیهك بكه‌یـن، ده‌بـێـته هـۆی دۆڕانـدنی جهنگـێك، كه لـه پێـناوی داهـاتـوویـهكی باشـتردا ده‌سـتمان پـێ كـردووه" هه‌روه‌ها پێویسته خـێزان پێڕه‌وی هـاوسه‌نگی له پهروهردهكـردنی منداڵهكانیانـدا بكه‌ن. نا‌بێـت زیاده‌ڕۆیی له نازپێدانیان بكه‌ن، تا نه‌بـن به كه‌سایه‌تییه‌كی نێرگـزی و خۆیان له هه‌موو كه‌سـێك به باڵاتـر بـزانـن و متمانه به تـوانـاكانی خۆیـان نهكـهن و پشـت به دایـك و باوكیان ببه‌ستن. ناشبێت پشتگوێ‌یان بخه‌ن و لێـیان نهپێچـنهوه و بیانـدهن به ده‌ستی قـهدهرێكی نادیـارهوه، ئهگـهرنا له ڕێ و له ده‌سـت ده‌رده‌چـن.
بێگومـان كهشوهـهوای خـێزانی، ناكـۆكی و ئاژاوه و ناتهبـایی شه‌ڕوشۆڕی ماڵه‌وه، كاریگهرییـهكی نه‌رێنیان له‌سه‌ر خوێندنی منداڵ و له بنیاتنی كه‌سایه‌تییان ده‌بێت. به پێچه‌وانه‌شه‌وه، هاوكات كه‌شوهه‌وای ئاشتی و ئاسووده‌یی و خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی و نه‌رمونیانی و رێـزی ناو خـێزان، هـۆكاری ئه‌رێنی و به‌خته‌وه‌رین بۆ قوتابی. ئاژاوه‌ی ناو خێزان و توندوتیژی، منداڵانی بێ‌ناز و ته‌مبه‌ڵ و توندڕه‌و و دڵڕه‌ق و شه‌ڕانی و مووبهكار و چهقـاوهسوو دێته به‌رهه‌م. به‌داخه‌وه به‌شێكی زۆری خێزانه‌كان، ناشاره‌زان له په‌روه‌رده‌كردن و له ئاراسته‌كردنی دروسـتی منداڵهكانیـان. به نه‌زانی و به سهقـهتی په‌روه‌رده‌یـان ده‌كـه‌ن. له داهـاتـوودا نه‌وه‌یه‌كی سهقـهتیان لێ ده‌كه‌وێته‌وه. هـه‌ر دایكان و باوكـان نا، به‌ڵكو مامۆسـتایـان، نووسه‌ران، میدیاكاران، ده‌سه‌ڵات، هه‌موومان بهرپـرسین له ئاكامێكی وا نه‌خوازراو، هه‌مووشمان باجێكی قورسی ئه‌م هه‌ڵه په‌روه‌رده‌ییانه ده‌ده‌ینه‌وه. پاكانه و پاساوهێنانه‌وه و بیانـوو له كه‌سمان قـبووڵ ناكرێـت. ئۆباڵی نه‌وه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر ئێمه‌یه. به‌ر لۆمه و نهفـرهتی مێژووییش ده‌كه‌وین. به له به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستییانه، ده‌بێت ئه‌وه بزانـین كه چ به‌رپرسیارێتی و ئه‌ركێكی پیـرۆز و هه‌ستیار و چارهنـووسسازمان له ئه‌ستۆدایه.
پێویست ده‌كات منداڵان پێش قوتابخانه بخرێنه باخچه‌كانه‌وه؟
به‌ڵێ، باخچه‌ی منداڵان پردێكی په‌ڕینه‌وه‌ی منداڵان، له نێوان ماڵه‌وه و قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تیدایه. باخچـه‌ی منـداڵان رۆڵـێكی سـه‌ره‌كی و گـرنگ و كاریگه‌ری زۆری له راهـێنان و له ئاماده‌كـردن و له شیرینكـردنی قوتابخـانه له ده‌روونی منـداڵانـدا هـه‌یه.
چ هۆكارێك وا ده‌كات كه قوتابی ڕق یان خۆشه‌ویستیی به‌رانبه‌ر قوتابخانه هه‌بێت؟
حه‌زكردن یان رقبوون له قوتابخانه، له ئه‌ستۆی منداڵ خۆیه‌تی. ئه‌و منـداڵـهی كه حه‌ز له چـوونه قـوتـابخانه ناكـات، یا رقـی له قوتـابخانه و خوێندنه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كـۆمهڵـێك هـۆكـار.
١ـ ئاژاوه و توندوتیژی و ئازاردانی جه‌سته‌یی و ده‌روون له‌لایه‌ن خـێزانهكهیهوه.
٢ـ ئامادهنهكـردنی له رووی ده‌روونییه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بچێت بۆ قـوتـابخانه.
٣ـ دابین نهكـردنی پێـداویستییهكان له جلـوبهرگ و جـانتا و شته‌كانی تـر.
٤ـ هاوڕێتیكردنی هـاوڕێی خـراپ، بهتایبـهتی ئـه‌وانه‌ی لـه قـوتـابخـانه دابـڕاون.
٥ـ هاوبه‌سته‌بوونی منداڵ به خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی و نازی دایكییه‌وه، بۆیه هه‌ندێك له
منـداڵان ده‌گرین و حه‌ز نـاكهن له دایكـیان داببـڕێن، ده‌زانن له قوتابخانه‌دا ئه‌و ناز و خـۆشهویستییهی نییه.
٦ـ هه‌ندێك له منداڵان حه‌ز له خه‌و و ته‌مبه‌ڵی ده‌كه‌ن. یا ئه‌وه‌نده سه‌یری ته‌له‌ڤزیۆن و ئایپاد و یارییه ئهلیكـترۆنییهكان ده‌كه‌ن، وڕ و گـێژ و خهواڵـوو ده‌بن و تێرخه‌و نابن و حه‌ز نـاكهن بچن بۆ قـوتابخـانه.
٧ـ به هـۆی كه‌مئه‌ندامیی جه‌سته‌ییه‌وه وه‌ك چاوكـزی، گوێگرانی، سهرزمانگرتـن، باش تێناگه‌ن و هـاوڕێ هـاوپـۆلهكانی گـاڵـتهیان پێ ده‌كه‌ن. ده‌بێـته هـۆی رقـبوونهوه له قوتابخانه، یان نه‌چوون بۆ قوتابخانه.
٨ـ هه‌ندێك له منـداڵانی شه‌ڕانی، له‌وانه‌یه گـێچهڵی پێ بكه‌ن یا لـێی بده‌ن و ئازاری پێ بگه‌یه‌نـن و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بكه‌ن و جوێنی ناشیرینی پێ بده‌ن، له ترسان حه‌زی چـوونه قـوتابخانه‌ی نه‌بێت.
٩ـ هه‌ندێك له مامۆستایانی توندڕه و دڵـڕه‌ق و بێ به‌زه‌یی، لێدان و گوێڕاكێشان و قـسه‌ی نه‌شیاو به قـوتابییهكانیان بڵـێن. ئه‌مه‌ش هـۆكارێكی تری نهچـوونی قـوتـابی بۆ قوتابخانه یا رقی له قـوتـابخانه ببێته‌وه.
١٠ـ هه‌ندێك مامۆستا ئهركـێكی زۆری ماڵه‌وه به قوتابییه‌كانی ده‌دات، كه بێزار ده‌بن و ناتوانن هه‌مووی جێبه‌جێ بكه‌ن. رقیان له خوێندن و مامۆستا و له قوتابخانه ده‌بێته‌وه.
١١ـ لاوازیی پێوه‌ندی له نێوان خـێزان و قوتابخـانه‌دا بۆ چـارهسهركـردنی كـێشهكانی قـوتـابی هـۆیهكانی حهزنهكـردنی له قـوتـابخـانه.
١٢ـ پشتگـوێخستـنی بۆ به‌شـداریكردنی له چـالاكـییه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی قوتابخـانهكهی.
١٣ـ باری نالهبـاری ئابـووریی خـێزان، رۆڵـێكی گـرنگی هـه‌یه. زۆر خـێزان له‌بـه‌ر نه‌بوونی و هـه‌ژاری منـداڵهكانیان نه‌ناردوون بۆ قـوتـابخانه.
١٤ـ منداڵانی ترسنۆك و شه‌رمن و گۆشه‌گیر، حه‌ز به تێكه‌ڵاوی ناكه‌ن و حه‌ز له چوونه قوتابخانه ناكه‌ن.
١٥ـ رهچـاونهكـردنی جیاوازیی تـاك له فـێركـردن و پهروهردهكـردن.
١٦ـ قورسیی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان و ده‌رنه‌چوونی قـوتـابی، هـۆكارێكی تره بۆ وازهـێنان له قـوتابخانه.
١٧ـ هـاننهدان و پاداشتنهكـردن و پێنه‌زانین هـۆیـهكی تـره بۆ بێـزاربـوونی قوتـابی.
١٨ـ هه‌ندێك نه‌خۆشیی جه‌سته‌یی وه‌ك سه‌رئێشه، سكئێشه، سكچوون، بێهێزی، هـۆكارێكی ترن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان حه‌ز له قوتابخانه نهكـهن.
١٩ـ نه‌بـوونی كهشوهـهوایهكی گـونجـاو له ماڵـه‌وه بۆ كۆششكـردنی قوتابی.
٢٠ـ بهكارهـێنانی زمانی ره‌ق و شێوازێكی سهقهـت له گـفـتوگـۆكردن له‌گه‌ڵ منداڵـدا.
ئایا وێڕای ئه‌و هۆكارانه، بایكۆت كاریگه‌ریی نه‌رێنی هه‌بووه له‌سه‌ر قوتابیان؟
به‌ڵێ ئه‌م بارودۆخـهی كه له ئه‌مـڕۆدا رووبـه‌ڕووی پـرۆسه‌ی خـوێـنـدن بووهتـهوه له كوردستاندا، خۆپێشاندان و بایكـۆتكردنی ده‌وام له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه، زیـانـێكی زۆر گه‌وره‌ی به پـرۆسـه‌ی خوێنـدن گهیـانـدووه، باجه‌كه‌شی به پـله‌ی یه‌كه‌م قوتابیان ده‌یده‌نه‌وه، به‌چه‌ند خاڵێك روونی ده‌كه‌مه‌وه.
١-كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاستی خوێنـدنیان ده‌بێـت.
٢- قـوتـابی ئه‌گه‌ر رۆژێـك به هـه‌ر هـۆیهكهوه بێـت نه‌چـێت بۆ قـوتابخانه پێـوه‌ی دیـاره، كه‌چی چه‌نـد مانگـێكه له خـوێنـدن دابـڕاون.
٣-كـاریگهرییهكی نه‌رێنی و خـراپی له‌سه‌ر ده‌روونیان هـه‌یه.
٤- بێهـیوایـان ده‌كات.
٥-هاوبه‌سته‌بوونیان بۆ كوردستان كزتر ده‌بێت.
هاوكات گه‌لێك زیانی تر به دوایـدا دههـێنێـت، بهتایبـهتیش پـۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی كه یه‌كه‌م قۆناغی فێربوون و خوێندنه‌وه‌یه
هاوكات گه‌لێك زیانی تر به دوایـدا دههـێنێـت، بهتایبـهتیش پـۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی كه یه‌كه‌م قۆناغی فێربوون و خوێندنه‌وه‌یه، قۆناغی بنیاتنانی بنه‌ماكانی كه‌سایه‌تیی مرۆڤه.
پێویسته حكوومه‌ت چی بكات بۆ به‌هێزكردنی پرۆسه و كه‌رتی په‌روه‌رده؟
مامۆسـتایـان هـه‌ڵگـری پیـرۆزتـریـن په‌یـامـن. مامۆستا پیرۆزتـریـن پیشه‌یه و دایكی هه‌مـوو پیشه‌كانه. هه‌مـوومان قـه‌رزاری مامۆستاكانین، پێویسته له‌گه‌ڵیاندا دانیشتن بكرێت. گوێ له داواكانیان بگیرێت، هاوكات پێداچوونه‌وه بۆ ته‌واوی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و كه‌رته‌كه‌دا بكرێت له كوردستان و كه‌سانی شیاو و لێهاتوو له‌و بواره‌دا دابنرێت، به وریایی و ئاگاییه‌وه په‌روه‌رده ئاراسته بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا كاره‌سات دروست ده‌بێت.
وشه /ئاسان محه‌مه‌د