سەمیرە كارزان "نەمدیوە"ی بڵاو كردەوە

:: AM:09:16:25/02/2024 ‌
هونەرمەندی شۆخ و شەنگ سەمیرە كارزان، لە تۆڕی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی "نەمدیوە" بڵاو كردەوە، ئەم گۆرانییە سەمیرە خۆی میلۆدییەكەی ئامادە كردووە و تێكستەكەی لەلایەن گۆرانیبێژ محەمەد شعاعی نووسراوە.

پێشتر سەمیرە كارزان گۆرانییەكی تری بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كردبوو، ئەو بەرهەمەی "بۆمبی ساڵـە" و كاری زۆری  بۆ كردووە.

"نەمدیوە" گۆرانییە نوێیەكەی سەمیرە، سۆهراب جووڵ كاری دابەشكردن و میكسی گۆرانییەكەی كردووە، محەمەد باز دەرهێنانی بۆ كلیپی بەرهەمەكە ئەنجام داوە.

سەمیرە كارزان لە ساڵی 1999 لە شاری بۆكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایك بووە، گۆرانیی "دكتۆر" یەكێك بوو لەو بەرهەمانەی زیاتر چووە ناو خەڵكەوە و بەهۆیەوە ناوبانگی پەیدا كرد.




وشە - سۆران عەزیز