لیستی بەرەی گەلی لاهوور شێخ جەنگی پەیامێكی بڵاو كردەوە

:: PM:02:31:14/03/2024 ‌
لیستی بەرەی گەلی لاهوور شێخ جەنگی، دوای تۆماركردنیان بەشێوەیەكی فەرمی و بەستنی یەكەم كۆنگرەی، پەیامێكی بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 14ـی ئادار، لیستی "بەرەی گەل" كە لاهوور شێخ جەنگی خاوەندارییەتی دەكات، پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، بەرەی گەل هەڵهاتنی خۆرێكی نوێیە، لەدایكبوونی ئومێدێكە لەم هەرێمە پڕ لە نائومێدییەدا، هیوایەكە بۆ بنیاتنانی ئایندەیەكی گەش بۆ خەڵكی كوردستان، ڕێیەكە بۆ كۆتاهێنان بەو دۆخە نالەبارەی 30 ساڵە بەرۆكی خەڵكی كوردستانی گرتووە.

ئەوەیش ئاماژە پێ كراوە، بەرەی گەل بەرەی خەڵكە، گەل و خاك و خزمەتكردن بە خەڵكی كوردستان و ئازادی بیروڕا و مافی هاووڵاتی لە گرنگترین ئامانجەكانیەتی، هەمووان بەرەی گەل دەكەینە بنیاتی ئایندەیەكی گەش بۆ خۆمان و نەوەكانمان.

پەیامەكانی لیستی بەرەی گەل ناڕاستەوخۆ بەڕووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە و تاوانباریان دەكات بە خزمەت نەكردنی شارەكە و خراپیی دۆخی سنووری سلێمانی.

لاهوور شێخ جەنگی‌ وەك ئەوەی‌ پێشتر بڕیاری دابوو، بەشداری‌ لە هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان دەكات، دوێنێ‌ لە ژێر رێنوێنی‌ كۆمسیۆنی‌ هەڵبژاردنی‌ عێراق، یەكەم كۆنفرانسی‌ بۆ قەوارەكەی‌ بەست و ناوی‌ حزبەكەی‌ نا "بەرەی‌ گەل".



وشە - رامیار جەواد