بارانی بەخوڕ ماڵێكی رووخاند و دوو منداڵ گیانیان لە دەست دا

:: PM:03:17:16/03/2024 ‌
سەرچاوەیەكی تەناهی ئەمڕۆ لە باشووری عێراق رای گەیاند، بەهۆی بارانێكی بەخوڕ خانوویەك رووخا و بەهۆیەوە خێزانێك زیانیان پێ گەیشت و دوو منداڵیان گیانیان لە دەست دا.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ شەموو 16ی ئادار بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی گوتەی سەرچاوە تەناهییەكە، لە ناوەندی شاری عیمارەی سەربە پارێزگای میسان لە باشووری عێراق، خانوویەك بەهۆی بارانی بەخوڕ رووخاوە، جیا لە گیان لەدەستدانی دوو منداڵ، دایك و باوك و كچێكی تریشیان بەسەختی بریندار بوون.

سەرچاوەكە زیاتر روونی كردەوە، رووداوەكە لە گەڕەكی حەی قادسیە لە ناوەندی شاری عیمارە بووە، بارانەكە جیالەوەی زۆر بەخوڕ بووە، هاوكات تەزرەیشی لەگەڵدا بووە.

دواتریش سەرچاوەكە ئاماژەی دا، تیمەكانی بەرگریی شارستانی، تەرمەكانیان هەڵگرتووە و بریندارەكانیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د