مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند، بەرەبەیانیی زووی ئەمڕۆ هێزەكانیان، هێرشیان كردووەتە سەر باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە تەلئەبیب.
پێگەی "
شەفەق نیوز" ئەمڕۆ یەكشەم 24ی ئادار بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی بەیاننامەكەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، بەرەبەیانیی زووی ئەمڕۆ لەڕێی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان "درۆن"، هێرشیان كردووەتە سەر باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە تەلئەبیب. باسیان لە زیانەكانی ئەو هێرشە نەكردووە.
مقاوەمە زیاتر دەڵێ، ئەو كردە سەربازییەمان بۆ پاڵپشتیی لە بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی و هاووڵاتییانی غەزەیە، وەك دووەم قۆناغی هێرشەكانیانە و لە مانگی رەمەزاندا ئەنجامی دەدەن.
دووپاتیان كردووەتەوە كە لە هێرشەكانیان بەردەوام دەبن تا ئەوكاتەی ئیسرائیل جەنگەكە رادەوەستێنێت.
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق له چه‌ند گرووپێكی میلیشیایی سه‌ربه ئێران پێكدێت، پێشتریش ئه‌و مقاوه‌مه‌یه رای گه‌یاندبوو كه چالاكییه سه‌ربازییه‌كانیان له دژی ئه‌مه‌ریكا په‌ره پێ ده‌ده‌ن، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته پاڵپشتی له ئیسرائیل له جه‌نگه‌كه‌ی له دژی فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كات، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران هاووڵاتیی سڤیلی فه‌له‌ستینی كوژراون.