كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ناوی په‌یمان ئه‌حمه‌دی، له چواره‌مین رۆژی نه‌ورۆزدا له سنووری نه‌وسوود به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران كوژرا.
ئه‌و ته‌مه‌نی ته‌مه‌ن 35 ساڵه و خه‌ڵكی گوندی كاكاڕهشی سه‌ربه جوانڕۆیه له پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره بۆ یه‌كێك له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شاری كرماشان گواستراوه‌ته‌وه و هێشتا راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه‌ته‌وه.
په‌یمان ئه‌حمه‌دی، به یه‌كه‌م كۆڵبه‌ری كوژراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ساڵی نوێی كوردیدا هه‌ژمار ده‌كرێت.
هه‌فته‌ی رابردووش دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی محه‌مه‌د و نووری، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار كران
هه‌فته‌ی رابردووش دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی محه‌مه‌د و نووری، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار كران. كۆڵبه‌رێكی تر به ناوی كاوان ڕۆسته‌می له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه دراوه‌ته به‌ر لێدان و كوتان و به سه‌ختی بریندار كرا.
محه‌مه‌د خه‌ڵكی خه‌ڵكی مه‌ریوانه و به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته، كه‌وتووه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران و زیاتر له 15 فیشه‌كی ساچمه‌ی به‌ر ده‌موچاوی كه‌وتووه.
كاوان ڕۆسته‌می ته‌مه‌ن 24 ساڵ كه خه‌ڵكی شاری كامێرانه، له كاتی كۆڵبه‌ریدا له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی شاری بانه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه لێی دراوه و به سه‌ختی بریندار بووه.