نرخی دیناری عێراقی ماوه‌یه‌كه به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی رووی له هه‌ڵكشان كردووه، پسپۆڕێكی ئابووری هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
نرخی هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌م گه‌یشتووه‌ته 146 هه‌زار و 500 دینار، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له نزیكه‌ی 150 هه‌زار دیناره‌وه گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاوی به‌سه‌ردا هاتووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی زیاتریش به‌رز ببێته‌وه.
بانكی ناوه‌ندیی عێراق به‌هۆی ئه‌و رێوشوێنه تونده‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا دیاری كردووه، ناتوانێت وه‌ك پێوست سیوله بخاته بازاڕه‌وه و پێداویستییه‌كانی دۆلار له بازاڕه‌كانی عێراق دابین بكات ، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكار بووه له‌وه‌ی لانی كه‌م له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا، نرخی 100 دۆلار له نێوان 150 هه‌زار دینار تا 160 هه‌زار دینار له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زدا بێت، له كاتێكدا بانكی ناوه‌ندیی عێراق 132 هه‌زار دیناری بۆ هه‌ر 100 دۆلار ده‌ستنیشان كردووه.
عێراق وڵاتێكی گه‌نده‌ڵه
یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و شێواوییه‌ی بازاڕی دینار، پێوه‌ندیی به گه‌نده‌ڵی و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به لێشاوی دۆلار له عێراق و گواستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌یه كه له لیستی ره‌شی ئه‌مه‌ریكادان. به‌شێك له بانكه‌كانی عێراق له‌و گه‌نده‌ڵییه‌دا رۆڵیان بینیوه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كه ئه‌مه‌ریكا و حكوومه‌تی عێراق به‌شێك له‌و بانكانه سزا بده‌ن و له چوارچێوه‌ی رێوشوێنێكی توندی چاودێریدا، رۆژانه بڕێك دۆلار بخاته بازاڕه‌كانی عێراق.
كه‌مبوونی سیوله له بازاڕه‌كان و به‌رزیی داخوازیی بۆ كڕینی دۆلار، هۆكاری سه‌ره‌كی بووه له شكاندنی به‌های دراوی فه‌رمیی عێراق كه كاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر هه‌ڵاوسان و گرانتركردنی شتومه‌ك و بژێویی خه‌ڵك هه‌بووه.
بڕیاره له 15ی نیسانی داهاتوو بگاته ئه‌مه‌ریكا
دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لی عوزێری پسپۆڕی ئابووری بۆ ''وشه''، هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دینار له ماوه‌ی رۆژانی رابردووی بۆ هه‌واڵی سه‌ردانی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكای گه‌ڕانده‌وه، كه بڕیاره له 15ی نیسانی داهاتوو بگاته ئه‌مه‌ریكا و له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسانی تری باڵای ئه‌و وڵاته‌دا كۆ ببێته‌وه.
ئه‌و پێی وایه حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌م سه‌ردانه‌ی سوودانیدا، به ته‌مایه عێراق ناچار بكات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پاراستنی دۆلار و سیوله له بازاڕه‌كان جێبه‌جێ بكات، له‌و رێكارانه‌ی پێشتر به‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراقیدا سه‌پاندوون له ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی بكۆڵێته‌وه.
داهاته‌كانی عێراق زۆرن
وه‌ك زیاتر خستیه‌ڕوو پرسی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی پێوه‌ندیدار به دارایی، له میانی ئه‌و سه‌ردانه‌دا ده‌توانێت كاریگه‌ریی زۆر به‌رچاوی بۆ سه‌ر بووژانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی عێراق هه‌بێت، چونكه كه‌مبوونه‌وه‌ی سیوله‌ی دۆلار له بازاڕه‌كانی عێراق، پێوه‌ست نییه به‌وه‌ی عێراق توانای ئابووری نه‌بێت، به‌ڵكو توانای هه‌یه بڕی پێویست دابه‌ش بكات، به‌ڵام رێكاره‌كانی دابه‌شكردن گونجاو نه‌بوون.
عێراق له بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا سه‌رووی 140 ملیار دۆلار پاره‌ی هه‌یه
به‌گوته‌ی عوزێری، عێراق له بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا سه‌رووی 140 ملیار دۆلار پاره‌ی هه‌یه و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی رۆژانه ده‌گاته عێراق، ته‌نیا بۆ دابه‌شكردنی مووچه به‌كار هێنراوه و ده‌كرێ پاره‌ی زیاتر بڕژێته بازاڕ كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌و سه‌ردانه‌دا چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌گه‌ر به‌شی پێداویستییه‌كانی بازاڕ سیوله له بازاڕه‌كانی عێراق هه‌بێت، ئه‌وا نرخی دینار ده‌گاته ئاستی هه‌مان نرخ كه بانكی ناوه‌ندیی عێراق دیاری كردووه، بۆیه هه‌ست به دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر دینار كراوه.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مساڵی سوودانی جیاوازه
پێویسته بگوترێ ساڵی رابردووش كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆ بووه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌ك نرخی دینار به‌رز بووه‌وه، به‌ڵام دواتر پێچه‌وانه بووه‌وه و دیسان نرخه‌كه‌ی دابه‌زی.
دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لی عوزێری پێی وایه، سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی سوودانی له‌گه‌ڵ هی ساڵی رابردوو جیاوازه، چونكه سه‌ردانه‌كه‌ی ساڵی رابردووی له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ بانگهێشته‌كه‌ی فه‌رمییه و ئه‌مه‌ریكا و عێراق ماوه‌یه‌كی زۆره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه له هاوئاهه‌نگی و هاوكاریدان.
جێی باسه له‌گه‌ڵ دابه‌زینی به‌های دۆلار له هه‌ولێر، خه‌ڵك روویان له فرۆشتنی دۆلار كردووه و ده‌خوازن دیناری زیاتریان بۆ بمێنێته‌وه.
خه‌ڵك دۆلاره‌كانیان ده‌فرۆشن
حاجی مووسا خاوه‌نی نووسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو، بۆ ''وشه'' گوتی، ''له نووسینگه‌كه‌مان كه‌س دۆلار ناكڕێت، به‌ڵام خه‌ڵك دۆلار ده‌فرۆشن و ده‌یانه‌وێت زوو فریا بكه‌ون و ئه‌وانه‌ی لای خۆیان دۆلاریان كڕیوه، ده‌خوازن دۆلاره‌كه‌یان ساغ بكه‌نه‌وه.''
چه‌ند رۆژێكه بانكی ناوه‌ندیی عێراق دۆلاری زیاتری خستووه‌ته بازاڕه‌وه
ئه‌و هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دیناری بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، چه‌ند رۆژێكه بانكی ناوه‌ندیی عێراق دۆلاری زیاتری خستووه‌ته بازاڕه‌وه، بۆیه زۆربوونی دۆلار له بازاڕ وایكردووه نرخه‌كه‌ی دابه‌زێت.
پێویسته بگوترێ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دینار، كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی بۆ سه‌ر ئابووری عێراق و باشتربوونی بژێویی خه‌ڵك ده‌بێت و وا ده‌كات نرخی كاڵا و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان كه زۆرینه‌یان له ده‌ره‌وه به دۆلار هاورده ده‌كرێن، له‌سه‌ر كڕیاران هه‌رزانتر بكه‌ون.