له ئێران له دوو رووداوی جیاوازدا سێ هاووڵاتیی كورد به ده‌ستڕێژی فیشه‌ك بریندار كران و هاووڵاتییه‌كیش كوژرا. یه‌كێك له‌م رووداوانه له كه‌ره‌ج و ئه‌وه‌ی تریان له كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه.
له كه‌ره‌ج سه‌هه‌ند كارگه‌ر خه‌ڵكی شاری سه‌حنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له كه‌ره‌ج به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی كوژرا و یه‌كێك له خزمه‌كانی به ناوی په‌یمان، به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، ئۆتۆمبێلی ئه‌و دوو هاووڵاتییه كورده له جووتسایدی شارۆچكه‌ی وه‌حده‌تی كه‌ره‌ج، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێران به‌ر ده‌ستڕێژی فیشه‌ك دراوه و سه‌هه‌ند كارگه‌ر كه ته‌مه‌نی 25 ساڵه، رێك فیشه‌كێك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و هه‌ر له شوێنی رووداوه‌كه گیانی له ده‌ست داوه.
كه‌سێكی تر له‌و ئۆتۆمبێله‌دا به‌ناوی په‌یمان كه له خزمه‌كانی سه‌هه‌ند كارگه‌ر بووه، به سێ فیشه‌ك پێكراوه و به‌سه‌ختی بریندار كراوه و ئێسته له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدایه. هێزه‌كانی ئێران گوتوویانه به گومانی هه‌ڵگرتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێله‌كه كردووه
هێزه ته‌ناهییه‌كان له مه‌ودایه‌كی زۆر نزیكتره‌وه به هه‌شت فیشه‌ك ته‌قه‌یان له لاقی ئارمان به‌سیری كردووه.
هاوكات له كرماشان هێزه‌كانی ئێران به‌بێ هیچ پاساوێك، دوو لاوی كوردیان ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی موزیكێك سه‌مایان كردبوو، له پاركی شه‌رقی نزیك له تاقوه‌سانی شاره‌كه داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی فیشه‌ك و به‌سه‌ختی برینداریان كردوون. ناسنامه‌ی ئه‌و دوو لاوه ئارمان به‌سیری و محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دیانی ڕاگه‌یه‌نراوه.
ئه‌و دوو لاوه سه‌ره‌تا به یه‌ك فیشه‌ك پێكراون و كه‌وتوون، دواتر هێزه ته‌ناهییه‌كان له مه‌ودایه‌كی زۆر نزیكتره‌وه به هه‌شت فیشه‌ك ته‌قه‌یان له لاقی ئارمان به‌سیری كردووه. ئه‌وان ئێسته له نه‌خۆشخانه‌ی بێستوونی كرماشان خه‌وێنراون و له ژێر چاودێریی چڕی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتدان.
ئیداره‌ی ئیتڵاعات هه‌ڕه‌شه‌ی له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و لاوانه كردووه كه له ئه‌گه‌ری به میدیاییكردنی ڕووداوی ته‌قه‌ی هێزه حكوومه‌تییه‌كان له منداڵه‌كانیان، رووبه‌ڕووی سزا و لێپرسینه‌وه ده‌كرێنه‌وه.