مزگه‌وتێك له شاری مووسڵ كه له قۆناغی دروستكردندایه، به‌سه‌ر كرێكاره‌كاندا رووخاوه و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له ده‌ست دا و 10 كرێكاری تریش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له پارێزگای نه‌ینه‌وا، مزگه‌وتێك كه له قۆناغی دروستكردندایه، به‌سه‌ر ئه‌و كرێكارانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن رووخاوه، كرێكارێك به‌هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست دا و 10ی تریش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتی، كاتێك كرێكاره‌كان ویستوویانه سه‌قفی مزگه‌وته‌كه چیمه‌نتۆڕێژ بكه‌ن، له‌وكاته‌دا سه‌قفه‌كه به‌سه‌ریاندا رووخاوه. ته‌رمی كرێكاره‌كه و برینداره‌كانیش، بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیكی رووداوه‌كه گوازراونه‌ته‌وه.
ئه‌و مزگه‌وته نوێیه‌ی دروست ده‌كرێ ناوی "سه‌وز"ـه، كه‌وتووه‌ته ناوه‌ڕاستی شاری مووسڵی ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا.