ماوه‌ی ساڵێكه به‌غدا به بیانووی جۆراوجۆر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دوا خستووه، فشاره‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیاتر كردووه و ده‌یه‌وێت له‌و رێیه‌وه له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ناڕه‌زایه‌تیی به‌رانبه‌ر به حكوومه‌ت دروست بكات، ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات یاریكردنه به چاره‌نووسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌سیاسیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له به‌رانبه‌ر فشاركردن بۆ سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم.
خه‌دیجه عومه‌ر ته‌ها ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان و شاره‌زای یاسا، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات سه‌رپێچیكردن و نایاساییه، چونكه یاسایه‌ك له ژێر ده‌ستی به‌غدایه و پێشتر له په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و یاسایه ده‌رچووه، ئه‌ویش یاسای بودجه‌یه و په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر داوه، پێویسته جێبه‌جێ بكرێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌وه‌ی بۆی دیاری كراوه و داوای لێ كراوه راده‌ستی به‌غدای كردووه كه لیستی مووچه‌یه.
دادگا و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌ئاشكرا دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كه‌ن
ئه‌و گوتیشی، دادگا و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌ئاشكرا دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به‌غدا مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نادات و نایه‌كسانی له نێوان هاووڵاتییانی عێراق و هه‌رێم ده‌كات، به‌غدا به‌ئاشكرا دژایه‌تیی هه‌رێم ده‌كات، هیچ بیانوویه‌كی له‌به‌رده‌ستدا نییه و به ویستی خۆی مووچه‌ی دوا خستووه و ته‌نیا ده‌یه‌وێ خۆی بسه‌پێنێت.
كاوه ئه‌حمه‌د مامۆستای زانكۆ، به "وشه"ی راگه‌یاند، عێراق نه‌ك هه‌ر سیاسه‌تی برسیكردن به‌رانبه‌ر به كورد جێبه‌جێ ده‌كات، بگره بابه‌ته‌كه له چوارچێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تره، ئامانجی به‌غدا ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و هیچ ده‌سه‌ڵاتێك بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌هێڵێته‌وه، له كاتێكدا ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستووره، ئه‌مه سیاسه‌تی به‌غدایه، هیچ كات چاویان به كوردستان هه‌ڵنه‌هاتووه و به‌رده‌وام دژایه‌تییان كردووه، به‌رده‌وام ویستوویانه فشار له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن تا ناچاری بكه‌ن به‌وه‌ی كه خۆیان ده‌یانه‌وێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی رابردوو بكه‌ن، ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وه‌نده‌ی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا پێ‌داگر بوون، ئه‌وه‌نده به‌غدا مه‌به‌ستی نه‌بووه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌میشه داوای ده‌كرد به‌پێی ده‌ستوور كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندان جار سه‌ردانی به‌غدای كردووه، حكوومه‌تی هه‌رێم ئامانجی بووه به‌پێی ده‌ستوور رێككه‌وتن بكرێت، سه‌رۆكی حكوومه‌ت چه‌ندان جار نیازپاكیی حكوومه‌تی پێشان داوه، به‌غدا هه‌ر ده‌یه‌وێت به‌و جۆره بكات كه خۆی ده‌یه‌وێت، ئه‌مه‌ی ده‌كرێت پیلانێكی ئیقلیمییه به‌رانبه‌ر به هه‌رێم و ئامانجه‌كه‌ش ره‌نگه لێدان بێت له پارتی وه‌ك هێزی ده‌سه‌ڵاتدار.
نه‌ژاد ساڵح نووسه‌ر و رۆشنبیری سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، كارێكه ئه‌وپه‌ڕی سیاسه‌تی برسیكردنه، به‌غدا به‌ته‌واوی دژی خه‌ڵكی كوردستانه و بابه‌ته‌كه‌ی به سیاسی كردووه، له كاتێكدا مووچه مافی خه‌ڵكه و پێوه‌ندیدار نییه به كێشه‌كان و ده‌بێت جیا بكرێته‌وه، ئه‌و حكوومه‌ته‌ی كه چه‌ندان ساڵه تێده‌كۆشێت و خاوه‌ن پێگه و ده‌سه‌ڵات بوو، ئه‌و حكوومه‌ته‌ی به‌بێ جیاوازی كار و خزمه‌تی ده‌كرد، زۆر پشتیان تێكرد و له‌گه‌ڵی نه‌بوون، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامه‌كه‌ی بوو كه بینیمان، به‌غدا چۆن سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمدا ده‌كات.
وشه/ تایبه‌ت