یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو، له په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانیان به‌رده‌وامن و له نوێترین هه‌نگاودا بڕیاریان داوه، ڤیزه‌ی شنگن به هاووڵاتییانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو بدرێت.
سیستمی پێدانی ڤیزه‌ی شنگن یه‌ك ده‌خرێت و هه‌ر هاووڵاتییه‌كی وڵاتانی كه‌نداو كه بۆ یه‌كه‌م جار داوای ڤیزه‌ی شنگن بكات، ئه‌وا بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ڤیزه‌كه‌ی پێ ده‌درێت و به‌هۆی ئه‌و ڤیزه‌یه، ده‌توانێت گه‌شتی ته‌واوی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بكات كه كار به ڤیزه‌ی شنگن ده‌كه‌ن.
پێداگرییان له سه‌قامگیری و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانیان كردووه
یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو، له هه‌مان كاتدا پێداگرییان له سه‌قامگیری و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانیان كردووه، خوازیارن له‌مپه‌ره‌كان لابه‌رن و كه‌شێك بگونجێنن كه هاووڵاتییان بێ كێشه و له‌مپه‌ر بتوانن گه‌شته‌كانیان بكه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو پێكدێت له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه، ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، قه‌ته‌ر، كوێت، به‌حرێن و عومان.
پێشتریش پێدانی ڤیزەی شنگن بە هاووڵاتییانی وڵاتانی کەنداو زۆر قورس نەبوو و ئەوروپییەکان حەز دەکەن دەوڵەمەندەکانی کەنداو پارەکانیان لە یەکێتییەکەیان خەرج بکەن.