گرووپێك به ناوی ئه‌نجوومه‌نی مافخوراوان له نامه‌یه‌كی كراوه‌دا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌كێك له كۆمپانیاكانی بواری كڕین و فرۆشتنی زه‌وی و خانووبه‌ره، 35 ملیۆن دۆلاری لێ خواردوون و داوایان كردووه سه‌رۆكی حكوومه‌ت له هه‌مبه‌ر ئه‌و سته‌مه بێته ده‌نگ.
وه‌ك له داواكارییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێ كراوه، ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه و مافه‌كانیان خوراوه، 800 خێزانن و ئه‌و كۆمپانیایه‌ش كه به بردنی پاره‌كه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كۆمپانیای خانووبه‌ره‌ی باخی شه‌قڵاوه‌یه كه یه‌كێكه له ناسراوترین كۆمپانیاكانی بواری زه‌وی و خانووبه‌ره له هه‌ولێر.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌ڵێت چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێسته، له گه‌مه‌یه‌كی شۆكهێنه‌ر، كۆمپانیای خانووبه‌ره‌ی باغی شه‌قڵاوه، له سیناریۆیه‌كی ته‌مومژاویدا 35 ملیۆن دۆلاری كاسبكارانی بواری خانووبه‌ره و كڕیارانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونیان ون كرد، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك له بازاڕدا هه‌بێت.
روونی كردووه‌ته‌وه كه كۆمپانیاكه بۆ په‌رده‌پۆشكردن و دیزهبهدهرخۆنهكردنی پاره‌كه و سه‌رگرتنی سیناریۆكه‌یان، دوو فه‌رمانبه‌ری خۆیان به ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته، به‌گرتن داوه، به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو فه‌رمانبه‌ره پاره‌كه‌یان ته‌خشان و په‌خشان كردووه و گوایه ئه‌وان ئاگاداری وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه نه‌بوون و مامه‌ڵه‌كانیان به نایاسایی هه‌ژمار كرد. له كاتێكدا ئه‌و پاره‌یه به قۆناغبه‌ندی و به‌ناوی وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌ش و كڕینی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون، به وه‌سڵ و مۆر له چوارچێوه‌ی سیستمی كۆمپانیاكه وه‌رگیراوه.
پاڵپشت به بنه‌ماكانی دادوه‌ری، دادپه‌روه‌رانه پرسه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه پێداگریی ده‌كات كه خاوه‌نه‌كانی كۆمپانیاكه، سه‌ره‌ڕای ونكردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاره‌كه، ده‌یان تۆمه‌تی ناڕه‌واشیان بۆ كاسبكار و خاوه‌ن پاره‌كان دروست كردووه و ڕای گشتی و حزبی و حكوومییان له هه‌مبه‌ر پرسه‌كه به‌لاڕێدا بردووه.
له كۆتایی داواكارییه‌كه‌دا داوا له مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه، ئه‌و سته‌مه گه‌وره‌یه له كاسبكار و هاونیشتمانیان قبووڵ نه‌كات و تیمێكی یاسایی له چه‌ند دادوه‌رێك پێكبهێنن، پاڵپشت به بنه‌ماكانی دادوه‌ری، دادپه‌روه‌رانه پرسه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ده‌زگای میدیایی ''وشه'' بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م پرسه، پێوه‌ندیی به چه‌ند نووسینگه‌یه‌كی كۆمپانیای خانووبه‌ره‌ی باغی شه‌قڵاوه كرد كه زۆریان ئاماده نه‌بوون قسه بكه‌ن، هه‌رچه‌نده یه‌كێكیان ته‌نیا ئه‌وه‌ی به ده‌مدا هات كه داواكارییه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه و دووره له راستییه‌وه.
ئه‌وان ئه‌و مافه‌یان به حاجی محه‌مه‌د خاوه‌نی كۆمپانیاكه دا قسه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكات، بۆیه‌ش ''وشه'' چه‌ند جارێك ته‌له‌فۆنی بۆ خاوه‌نی كۆمپانیاكه كرد و به په‌یامی ده‌نگی و نووسراویش ئاگاداری كرده‌وه كه وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌ته بداته‌وه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بووه.
له هه‌ولێر زۆربه‌ی وه‌به‌رهێنان له بواری زه‌وی و خانووبه‌ره‌یه و خه‌ڵكێكی زۆر له‌م رێیه‌وه ده‌خوازن قازانج بكه‌ن، هه‌رچه‌نده وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م بازاڕه‌ش بێ كێشه نه‌بووه.