پۆلیسی كه‌ركووك بڵاوی كرده‌وه كه له هه‌وڵێكدا بۆ گرتنی چه‌ند دزێك له شاره‌كه‌دا، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری ڕووی داوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی نیسان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه دوو شه‌و پێش ئێسته چووبوونه سه‌ر ماڵێك له كه‌ركووك و بڕی 60 هه‌زار دۆلار و 10 ملیۆن دیناری عێراقی و بڕێكی زۆر ئاڵتوون كه نرخه‌كه‌ی 50 ملیۆن دینار بووه دزیویانه و هه‌ڵهاتوون ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هه‌وڵی گرتنیان درا.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه هه‌وڵی گرتنه‌كه له شه‌قامی "حهولییهكه" بووه و له‌كاتی ئۆپۆراسیۆنهكهدا رووبهڕٍووبوونهوهی چه‌كداری ڕوویدا و له ئه‌نجامدا دزه‌كان به برینداری گیراون.
كه‌ركووك دۆخێكی ناسه‌قامگیری هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ گرتنی داواكاراوان به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداره‌ی دروست ده‌بێت.