گه‌نجێكی نه‌ناسراو به‌مبه‌ستی خۆكوشتن، خۆی فڕێ داوه‌ته ناو رووبارێكی پارێزگای دیاله. دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م پۆلیس دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی راگه‌یاند.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كانی پێگه‌كه، گه‌نجێك كه تا ئێسته ناو و پێناسه‌كه‌ی دیار نییه، به‌مه‌به‌ستی خۆكوشتن له‌سه‌ر پردێكی به‌رزی سه‌ر رووبارێكی دیاله، خۆی فڕێ داوه‌ته خواره‌وه و بۆ ماوه‌یه‌ك ته‌رمه‌كه‌ی دیار نامێنێت، به‌ڵام دواتر پۆلیس دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئاماژه دراوه كه رووداوه‌كه دروست له ناو شاری به‌عقووبه ناوه‌ندی پارێزگای دیاله بووه. شایه‌تحاڵه‌كان بینیویانه گه‌نجێك له‌سه‌ر پرده‌كه به‌مه‌به‌ستی خۆكوشتن، خۆی فڕێ داوه‌ته ناو رووباره‌كه، به‌ڵام وێڕای گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی، ته‌رمه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك دیار نامێنێت.
دواتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له شاره‌كه رای گه‌یاند، تیمه‌كانی رزگاركه‌ر و مه‌له‌وان، توانیان ته‌رمی گه‌نجه‌كه بدۆزنه‌وه و بۆ پزیشكی داد گوازراوه‌ته‌وه. به‌ڵام تا ئێسته هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ناو و پێناسه‌كه‌ی گه‌نجه‌كه دیار نییه، بۆیه پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له رووداوه‌كه ده‌كات.