دوو هەزار و 638 حاڵەتی تووشبوون بە ئایدز لە عێراقدا تۆمار كراون

:: AM:10:25:05/05/2024 ‌
ئایدز و نەخۆشییەكانی پێست بەهۆی سەنتەرەكانی جوانكاری و تاتۆوە زیاتر بوون، سەندیكای پزیشكانی عێراق هۆشداری دەداتە سەنتەرەكانی جوانكاری و تاتۆ و بە هۆكاری ئەو نەخۆشییانەیان دەزانێت.

سەباح شبر سەرۆكی سەندیكای پزیشكانی عێراق ڕای گەیاند، ئەو سەنتەرانەی تایبەتن بە جوانكاری و مۆڵەتی وەزارەتی تەندروستییان نییە، زیاتر دەبنە هۆی گواستنەوە و تووشبوون بە ئایدز،  چونكە ئەوان بۆیە مۆڵەتیان نییە، بێگومان كێشەی ئاستی پیشەیی و زانستییان هەیە و دیاریشە شوێنێك مۆڵەتی نەبوو، بۆی هەیە خراپترین كوالێتی هەبێت.

سەرۆكی سەندیكای پزیشكانی عێراق دەڵێت، جگە لە سەنتەرەكانی جوانكاری، سەنتەرەكانی تایبەت بە تاتۆ ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشیی ئایدزیان هەیە، ئەوە قسەی ئێمە نییە، بەڵكو قسەی زانستە، بەڵام سەنتەرەكانی جوانكاریش دەبێت لە ژێر چاودێریی بەردەوامدا بن، ئەگەرنا ئەوانیش دەبنە هۆی گواستنەوەی دەیان نەخۆشی.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا دوو هەزار و 638 حاڵەتی تووشبوون بە ئایدز لە عێراقدا تۆمار كراون، هاوكات بەهەزاران كەس تووشی نەخۆشییەكانی پێست بوون كە بە بڕوای پزیشكان، بەشێكی بەهۆی ئەو سەنتەرانەوەیە.



وشە - سۆران عەزیز