بەهۆكاری چەواشەكردنی راستییەكان.. ئێران درامای "حەشاشین" قەدەغە دەكات

:: AM:09:31:29/04/2024 ‌
زنجیرە درامای "حەشاشین" كە رەمەزانی رابردوو لە كەناڵەكانی تەلەڤزیۆن پەخش كرا و زۆرترین بینەری هەبوو، چیرۆكی دراماكەیش كە باس لە مەزەوی شیعە لە سەدەكانی ناوەڕاست دەكات، ئێران بەهۆكاری چەواشەكردنی راستییە مێژووییەكان دراماكەی قەدەغە كرد.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ دووشەم 29ی نیسان بڵاوی كردووەتەوە، درامای "حەشاشین" كە درامایەكی میسرییە و لە مانگی ئاداری رابردوو و لە رەمەزان بە 30 حەڵقە پەخش كرا. دراماكە باس لە رووداوەكانی مەزەوی شیعە لە سەدەكانی ناوەڕاست دەكات. ئێران كە خۆی بە سەرچاوە و پێڕەوی مەزەوەكە دەزانێ، بەهۆكاری ئەوەی گوایە دراماكە راستییە مێژووییەكانی شێواندووە و چەواشەی كردوون، بۆ بڕیاری قەدەغەكردنی دراماكەی داوە.

ئەو درامایە كە زۆرترین بینەری هەبوو، رووداوەكانی باس لە چیرۆكی حەسەن بن سەباح دەكات كە لە دایكبووی وڵاتی فارسە، دامەزرێنەری تایفەی "حەشاشین"ـە كە لە سەدەی 11دا بووە. ئەندامەكانی ئەو تایفەیە لە شیعەی ئیسماعیلیی نزارییە بوون و ئەوكان كەمایەتییەكی بچووكی مسوڵمان بوون. هاوكات دراماكە لەلای ئێرانییەكانیش زۆرترین بینەری هەبوو.

ئێران بەهۆكاری ئەوەی گوایە رووداوەكانی دراماكە، مێژووی چەواشە كردووە و بە میتۆدێك هاتووەتە بەرهەم كە لایەنگریی سیاسیی پێوە دیارە، بۆیە ئاژانسی كۆماری ئیسلامی "ئیرنا" لەسەر زاری مەهدی سەیفی بەرپرسێكی تەلەڤزیۆنەكەیەتی، قەدەغەكردنەكەی راگەیاندووە.

ئاژانسەكە دووپاتی كردووەتەوە كە درامای "حەشاشین"، وێنەیەكی ساختەی لەسەر ئێرانییەكان پێشان داوە، بەجۆرێك ئێرانییەكان بە سەرچاوەی "تیرۆر" ناو دەبەن.

دواتریش ئاژانسی قوتابیانی ئێرانی "ئیسنا" بڵاوی كردووەتەوە، درامای "حەشاشین" راستییە مێژووییەكانی شێواندووە و چەواشەی كردوون.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د