به‌هۆی رووداوه‌كانی پێوه‌ندیدار به كار، له ساڵی رابردوودا له ئێران دوو هه‌زار و 115 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و به ده‌یان هه‌زاری تر بریندار بوون.
عه‌لی زیائی سه‌رۆكی گرووپی لێكۆڵینه‌وه له شوێنی رووداوی پزیشكی دادی ئێران ئاماژه‌ی داوه، به‌راورد به ساڵی رابردوو، ژماره‌ی قوربانییان سه‌رووی 11% هه‌ڵكشاوه.
كه‌وتنه‌خواره‌وه له شوێنی به‌رز هۆكاری سه‌ره‌كیی زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردنه، 983 كه‌س به‌و هۆكاره گیانیان له ده‌ست داوه، ئه‌مه‌ش 46.5%ی كۆی قوربانییه‌كان له خۆ ده‌گرێت.
جگه له‌و ژماره‌یه‌ی كه له كاتی كاركردندا گیانیان له ده‌ست داوه، سه‌رووی 27 هه‌زار كه‌س بریندار بوون و بۆ بنكه ته‌ندروستییه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتن گواستراونه‌ته‌وه.
سه‌رووی 27 هه‌زار كه‌س بریندار بوون
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، له مردنی كرێكاران هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی تاران، ئیسفه‌هان و خوراسانی ره‌زه‌وی له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌م تا سێیه‌مدا دێن.
كرێكاران له ئێران وه‌ك پێویست له‌لایه‌ن خاوه‌ن كار یان پڕۆژه‌كان و كۆمپانیاكان ره‌چاوی پاراستنی ته‌ندروستییان ناكرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و كرێكارانه‌ی رۆژانه كار ده‌كه‌ن و گرێبه‌ستیان نییه، له كاتی ئه‌م جۆره رووداوانه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه.