ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی رای گه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه ژنێك بگرن كه ویستوویه‌تی كچه هه‌رزه‌كاره‌كه‌ی بفرۆشێته باندێكی تایبه‌ت به بازرگانی به مرۆڤ، مه‌به‌ستی بووه له به‌رانبه‌ردا بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر وه‌ربگرێت.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی له به‌غدا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه، مه‌فره‌زه تایبه‌ته‌كانیان بۆ نه‌هێشتنی بازرگانی به مرۆڤ، به‌پێی زانیاریی وردی هه‌واڵگری، توانیویانه ژنێك له ناوه‌ندی به‌غدا بگرن كه ویستوویه‌تی كچه هه‌رزه‌كاره‌كه‌ی بفرۆشێته باندێك كه كاریان بازرگانیكردنه به مرۆڤ، به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر وه‌ربگرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه كه دوای گرتنی ژنه‌كه و قوربانییه‌كه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، شوێنی ئه‌و بانده‌ی ویستوویانه كچه هه‌رزه‌كاره‌كه له ژنه‌كه بكڕن، ئاشكرا كراوه كه سێ كه‌س بوون، بۆیه هێزه‌كه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته شوێنه‌كه‌یان و توانیویانه تاوانباره‌كان بگرن، هاوكات ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند چه‌كێكی جۆراوجۆر و بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر گرتووه.
دواتریش ئاماژه دراوه كه ته‌واوی تاوانباره‌كان راده‌ستی لایه‌نی پێوه‌ندیدار كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریان له‌گه‌ڵ ده‌گرێت، پاشان سزای یاسایی خۆیان وه‌رده‌گرن.