له ده‌ریای باشووری چین، كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی چین له نزیك دوورگه‌ی ''سكاربۆرۆ شۆڵ''، ڕووبه‌ڕووی كه‌شتییه‌كی فلیپینی بوونه‌وه، كه‌شتییه فلیپینییه‌كه پێی وایه مافی خۆیانه بۆ پاراستنی ماسیگره‌كانی وڵاته‌كه‌یان له ناوچه‌كه‌دا بن، به‌ڵام چینییه‌كان ڕێ ناده‌ن و ته‌واوی ده‌ریای باشووری چین به ناوچه‌ی خۆیان ده‌زانن.
ئه‌مڕۆ 30 نیسان، پێگه‌ی ''
سكای نیوز'' چووه‌ته ده‌ریای باشووری چین و گرته‌ی پێكدادانی دوو كه‌شتی چینی و هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كی فلیپینی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ده‌مێكه چین بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، ده‌ریای باشووری چین خاوه‌نه‌كه‌ی په‌كینه و هیچ وڵاتێكی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بۆی نییه خۆی بكاته خاوه‌نی.
به‌هۆی بێزاركردنی دراوسێكانی، ئێسته ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانێتیی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له فلیپین و ئوسترالیا و ژاپۆن پێكهێناوه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی فشاره‌كانی چین دژی ئه‌و وڵاتانه، هه‌روه‌ها به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی چین له ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ته‌واوی ناوچه‌كه.
ئەگەر زۆرە پێکدادانەکان سەر بکێشێت بۆ شەڕێکی گەورە
چاودێرانی سه‌ربازی ترسیان لێ نیشتووه و پێیان وایه ئه‌م جۆره له پێكدادانی سنووردار، سه‌ر ده‌كێشێت بۆ شه‌ڕێكی گه‌وره له ناوچه‌كه كه تێیدا ئه‌مه‌ریكا دژی چین ده‌وه‌ستێته‌وه. لین جیان گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ڕای گه‌یاند، مافی چینه ته‌ریب به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رگریی له مافه‌كانی خۆی بكات و ده‌ریای باشووری چین به‌شێكه له چین.
جێی باسه ده‌ریای باشووری چین به غاز و سامانی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌مه بێجگه له بوونی سه‌رچاوه‌ی زینده‌یی و سروشتی وه‌ك ماسی، ئێسته چین كار بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌موو ده‌ریاكه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و دراوسێكانی چین له ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌و وڵاته نیگه‌رانن.