"گه‌شتی پاڵه‌وان" نوێترین كتێبی نووسه‌ری كورد سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وانه كه وه‌رگێڕانه، له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا بۆ خوێنه‌ران بڵاو كرایه‌وه و ئێسته‌یش له كتێبفرۆشهكاندا پێشان دراوه.
كتێبه‌كه كه 516 لاپه‌ڕه‌یه، سه‌ڵاح پاڵه‌وان له ئینگلیزییه‌وه بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌ریگێڕاوه كه جیا له پێشه‌كی، له نۆ به‌ش پێكدێت. نووسه‌ری كتێبه‌كه‌یش جۆزیف كامبڵه.
له‌باره‌ی به‌شه‌كانیه‌وه به‌شی یه‌كه‌م، بانگه‌شه‌كردن بۆ سه‌رچڵی. به‌شی دووه‌م، رێگه‌ی ئه‌زموونه‌كان. به‌شی سێیه‌م، سه‌روه‌ری و گه‌یشتن به گه‌وره‌یی. به‌شی چواره‌م، دیدار له‌گه‌ڵ خواژندا. به‌شی پێنجه‌م، به‌ره‌كه‌ت (به‌خشش). به‌شی حه‌وته‌م، ئاستانه‌ی گه‌ڕانه‌وه. به‌شی هه‌شته‌م، گه‌وره‌ی دوو جیهان. له‌گه‌ڵ به‌شی كۆتایی، پڵنگ و بزن.
سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان له له پشتی به‌رگی كتێبه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، گه‌شتی درێژخایه‌نی جۆزیف كامبڵ به‌ناو ده‌ریاكانی ئه‌فسانه دێرینه‌كاندا، به راده‌ی ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی بوو، پشكنینێكی رۆحییش بوو. له رێی خوێندنه‌وه و نووسین و گه‌شته سهیروسهمهرهكانیهوه، سه‌ره‌ڕای چاوپێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ كاریگه‌رترین پیاوان و ژنانی سه‌ده، له كه‌له‌پووری دنیای ئه‌فسانه‌ی ئێمه‌دا بووه هۆی دۆزینه‌وه‌ی لێكچوون و هاوشێوه سه‌رنجڕاكێشه‌كان، ئه‌و باوه‌ڕه‌ی سه‌رده‌می قوتابی راست ده‌رچوو كه پێی وابوو: له دڵی سروشتدا جۆرێك له یه‌كێتیی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه.
سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان نووسه‌رێكی دیاری كورد و كه‌ركووكییه، خاوه‌نی ده‌یان كتێب له نووسینی خۆیان هاوكات وه‌رگێڕانه. "گه‌شتی پاڵه‌وان" نوێترین كتێبیه‌تی كه له رۆژانی رابردوودا له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر پێشان درابوو.