یه‌كێتی ئه‌و حزبه‌یه كه له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا به به‌رده‌وامی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كردووه و ئاماده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن نه‌بووه، له‌لایه‌ك به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانی، له‌لایه‌كیشه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یزانی تووشی شكست ده‌بێت و ناتوانێت متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنێت، چونكه هیچی نه‌كردووه كه شایا‌نی متمانه‌پێدان بێت له‌لای خه‌ڵك.
ئێسته‌یش ئه‌و حزبه هیچ شانازییه‌ك و ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بووه له كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا به‌رده‌وام كێشه‌ی بۆ حكوومه‌ت دروست كردووه، كێشه ناوخۆییه‌كانی به‌رده‌وامن و چه‌ندان به‌رپرسی باڵای ئه‌و حزبه نیگه‌رانن و وازیان هێناوه، به‌ڵێنه‌كانی بۆ خه‌ڵك و سنووره‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه، به‌ڵام پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات هه‌ڵبژاردن بكرێت و ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌و شێوه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و حزبه نه‌خشێنراوه.
نازم هه‌ركی ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، یه‌كێتی روونه بۆچی داوای هه‌ڵبژاردن ده‌كات، كاتێك پارتی ئه‌وه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن نییه، چونكه نایه‌وێت به‌و شێوه‌یه ده‌ستوه‌ردان له كاروباری هه‌رێمی كوردستان و سیاسه‌ت و نه‌خشه‌ی داهاتووی هه‌رێم وه‌ربدرێت، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌وه‌ی لا گرنگ نییه هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌رژه‌وه‌ندیی حزبیی خۆی تێدا بێت، ئیتر بۆی ئاساییه چی ده‌بێت و چی روو ده‌دات.
زیاتر گوتی، یه‌كێتی وا خۆی پێشان ده‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه، ئه‌ی بۆچی ئه‌و دوو ساڵه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، دووجار هه‌ڵبژاردنی دواخست، ماوه‌ی په‌رله‌مانی درێژ كرده‌وه، كۆمسیۆن كارا كرایه‌وه دژی وه‌ستانه‌وه له‌ناو په‌رله‌مان، هه‌ركات باسی هه‌ڵبژاردن بكرایه ئه‌وان بیانوویان ئاماده بوو.
حزبێك پێداگریی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌كات كه گرفتی نه‌بێت
ته‌حسین محه‌مه‌د چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، حزبێك پێداگریی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌كات كه گرفتی نه‌بێت، به‌ته‌واوی ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن بێت، متمانه‌ی لای خه‌ڵك بێت و به‌ڵێنه‌كانی به‌سه‌ر بردبێت و كاری بۆ خه‌ڵك كردبێت و خزمه‌تگوزاری و خزمه‌تی كردبێت، كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی نه‌بێت و ته‌واو كامڵ بێت، به‌ڵام هیچ كام له‌وانه له یه‌كێتی نابینرێت، ئه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای چی پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌كات، یان به‌ڵێن و به‌ڵێنكارییه و بۆی دانراوه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به هه‌ڵبژاردنێكه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رێك بن، بۆچی له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو تا یه‌كێتی ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بوو هه‌ڵبژاردن نه‌كرا، خۆ پارتیش ده‌یتوانی هه‌ڵبژاردن بكات، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن داڕشتنی سیاسه‌ت و نه‌خشه‌ی داهاتووه بۆ هه‌رێم و ناكرێت هه‌مووان تێیدا به‌شدار نه‌بن، یه‌كێتی ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانێت یه‌كڕیزی و ناوماڵی كورد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن باشتره له هه‌ر شتێكی تر.
سامان عارف چالاكی سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، یه‌كێتی خۆی له خۆیدا نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ند كه‌سێكن بڕیار ده‌رده‌كه‌ن، نیگه‌رانییه‌كی زۆر له ناو ریزه‌كانی ئه‌و حزبه هه‌یه، هیچ كاتیش بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده نه‌بووه، ئێسته‌یش كه ده‌ڵێت با هه‌ڵبژاردن بكرێت، ده‌زانێ پارتی به‌شداری ناكات و ئه‌وه‌ش دڵنیایه كه هه‌ڵبژاردن ناكرێت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت وای خۆی پێشان بدات كه ئه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه، راستییه‌كه‌ی ئه‌و پێداگرییه‌ش له خۆیه‌وه ئاسایی نییه كه زوو زوو داوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.
وشه/ تایبه‌ت