شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، سه‌ردانی ئوردنیان كرد و به‌شداریی كۆڕبه‌ندی ئابووری ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری ئایار، گه‌یلان حاجی سه‌عید سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئامانج له به‌شداریی له‌و كۆڕبه‌نده، پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كانی ئابووری و بازرگانی نێوان هه‌ولێر و ئوردنه و ده‌مانه‌وێ بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ری هه‌ردوولا، كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و كۆڕبه‌نده بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ین زۆرترین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی بازرگانی ئه‌نجام بده‌ین.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پرۆتۆكۆڵێكی لێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی كاری هاوبه‌شی عێراقی ئوردنی واژوو ده‌كه‌ین.
جێی ئاماژه‌یه جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر و حه‌وت بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ری شاری هه‌ولێر، به‌شداریی ئه‌و كۆڕبه‌نده ده‌كه‌ن .