به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی پارێزگای سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی پارێزگاكه‌یان له ساڵی رابردوودا، گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن و 359 هه‌زار تۆن كه به‌هاكه‌ی ده‌گاته پێنج ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
فه‌رامه‌رز ئومیدی سه‌رپه‌رشتیاری گومرگه‌كه باسی له‌وه كرد، له ساڵی رابردوودا ملیۆنێك و 594 هه‌زار تۆن كاڵا و شتومه‌ك به به‌های 831 ملیۆن دۆلار له ده‌روازه بازرگانییه‌كانی پارێزگاكه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه. له‌و قه‌باره‌یه سه‌رووی ملیۆنێك و 102 هه‌زار تۆن به به‌های 518 ملیۆن دۆلار هه‌ر له‌لایه‌ن گومرگه‌كانی پارێزگاكه خراوه‌ته روو كه به‌راورد به پێشتر 17% زیادی كردووه.
به به‌های سێ ملیار و 784 ملیۆن دۆلار، له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ ترانزێت كراوه
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه كه دوو ملیۆن و 596 هه‌زار تۆن كاڵا و شتومه‌ك به به‌های سێ ملیار و 784 ملیۆن دۆلار، له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ ترانزێت كراوه كه به‌راورد به ساڵێك پێشتر 55% زیادی كردووه.
به‌گوێره‌ی
ئیرنا، به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی گومرگی سنه، داهاتی گومرگییان پێنج تریلیۆن و 211 ملیار تمه‌ن بووه و به‌راورد به ساڵێك پێشتر 9% زیادی كردووه.
ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ كه كه‌وتووه‌ته سنووری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ پێنجوێن هاوسنووره، به گرنگترین ده‌روازه‌ی بازرگانیی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت.