ماوه‌یه‌كه بازاڕی نه‌وت له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌گه‌ری راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست یان ده‌ستپێكردنی هێرشكردن بۆ سه‌ر ره‌فه‌ح، له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زدایه. دواین جار شه‌وی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی حه‌ماس لای خۆی ئاگربه‌ستی په‌سند كرد، نرخی نه‌وت دابه‌زی.
هه‌فته‌ی رابردوو چارتی هه‌فتانه‌ی بۆرسه‌ی نه‌وت به ره‌نگی سوور داخرا، گه‌یشته نزمترین نرخ كه له‌وه‌ته‌ی 50 رۆژی رابردوو تۆمار كرابێت، به‌ڵام پێش نیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌م به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌گه‌ری جه‌نگ له غه‌زه، دووباره رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه و له شه‌وی رابردوویشه‌وه نرخه‌كه‌ی رووی له دابه‌زین كردووه.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت ئێسته به 83 دۆلار و 36 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، له كاتێكدا نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوودا به سه‌رووی 88 دۆلار ده‌فرۆشرا، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش تا سه‌رووی 92 دۆلار هه‌ڵكشابوو. نرخی نه‌وتی جۆری تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش ئێسته به 78 دۆلار و 52 سه‌نت ده‌فرۆشرێت و هه‌ردوو جۆری نه‌وت به‌راورد به دوێنێ دابه‌زیون.
له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ئه‌گه‌ر گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان له ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی له غه‌زه گه‌ڕابێته‌وه، ئه‌وا هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وتیش بۆ ئه‌گه‌ری ئاگربه‌ست و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئاگربه‌سته‌كه سه‌ر نه‌گرێت، ئه‌وا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا بكه‌ین.
جێی باسه هه‌رچه‌نده شه‌وی رابردوو حه‌ماس ئاگربه‌ستی قبووڵ كردووه و تۆپه‌كه‌ی خستووه‌ته ناو گۆڕه‌پانی ئیسرائیل، به‌ڵام تا ئه‌م ساته ئیسرائیل په‌سندی نه‌كردووه و پێی وایه ئه‌وه‌ی حه‌ماس قبووڵی كردووه سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی ئیسرائیلی تێدا نییه، پێویستی به‌وه هه‌یه دووباره لیژنه‌ی دانوستان ره‌وانه بكاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا له میدیاكان باس له‌وه ده‌كرێ ئیسرائیل له له‌شكركێشی بۆ سه‌ر ره‌فه‌ح به‌رده‌وامه و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك خاڵ پێشڕه‌ویشی كردووه. ئه‌گه‌ر ئاگربه‌سته‌كه سه‌ر نه‌گرێت، ئه‌وا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا بكه‌ین.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا به چه‌ند هۆكارێكی تر، نرخی نه‌وت دابه‌زیبوو، یه‌كه‌م هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت، پێوه‌ندیداره بوو به دواین بڕیاری بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا كه قه‌باره‌ی رێژه‌ی سوودی بانكی به به‌رزیی هێشته‌وه كه 5.5%ـه، هۆكاری سه‌ره‌كی له‌و بڕیاره ئه‌وه‌یه رێ له زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان بگرێت، هه‌رچه‌نده سوودی به‌رزی بانكی كاریگه‌ریی نه‌رێنی بۆ سه‌ر بازاڕه‌كان هه‌یه و سستی ده‌كات و له‌و كاته‌شدا داخوازی بۆ كڕینی نه‌وت داده‌به‌زێت.
چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بانكه‌ن تا له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ رێژه‌ی سوود كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام دیار نییه له‌و كاته‌شدا رێژه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه یان هه‌ر به به‌رزی ده‌یهێڵێته‌وه.
جێی باسه قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگه‌كراوی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، هه‌ڵكشابوو و ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تر بوو له هۆكاره‌كانی دابه‌زینی به‌های نه‌و به تایبه‌تی له سه‌ره‌تای هه‌فته‌كه.