تۆڕی ھه‌نگه‌وانانی ھه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، دوای بڕیاری حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌نارده‌كردنی هه‌نگوین و دۆزینه‌وه‌ی رێكاری گونجاو بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می هه‌نگوین، خه‌ڵكێكی زۆر له هه‌رێمی كوردستان رووی له كاری هه‌نگه‌وانی كردووه و ده‌رفه‌تی كاری بۆ ده‌رچووانی زانكۆ هێناوه‌ته كایه‌وه.
عارف شێروانی سه‌رۆكی تۆڕی ھه‌نگه‌وانانی ھه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، له ھه‌رێمی كوردستاندا پێشتر كۆمپانیایه‌كی ئیماراتی ده‌ھات ھه‌نگوینی ھه‌رێمی كوردستانی به كۆ كیلۆی به 20 ھه‌زار دینار ده‌كڕی و به ناوی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌یانفرۆشت، چونكه ئیمارات شوێنی به‌بازاڕكردنی ھه‌نگوینی وڵاتانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ھه‌نگوینی ھه‌رێمی كوردستان زۆرباشه، نرخه‌كه‌ی له‌چاو هه‌نگوینی وڵاتانی تر گرانتره.
ئه‌و روونی كرده‌وه، دوای بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ ھه‌نگوینی ھه‌رێم، ئێسته هه‌ر به ناوی هه‌نگوینی كوردستان هه‌نارده ده‌كرێت و كیلۆی به 25 هه‌زار دینار ده‌یفرۆشنه كۆمپانیایه‌ك، ئه‌مه‌ش ھه‌نگاوێكی زۆرباش و ئێسته ھه‌نگه‌وانان دڵنیان ھه‌نگوینیان ساغ ده‌بێته‌وه و بێ بازاڕ نابێت، بۆیه سوپاسی هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
'' ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خه‌ڵك ڕوویان له كاری هه‌نگه‌وانی كردووه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانن و دانه‌مه‌زراون، ھه‌لی كاریان بۆ ره‌خساوه و ئێمه‌ش خولیان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر شاره‌زا بن، بۆیه ده‌رفه‌تی كاری هێناوه‌ته كایه‌وه.'' شێروانی وای گوت.
ساڵانه له مانگی ھه‌شت ھه‌نگوینی كوردستان پێده‌گات
به‌گوته‌ی عارف شێروانی ئه‌مساڵ به‌ھۆی ئه‌وه‌ی كه‌شوھه‌وا باشه، پێده‌چێت به‌رھه‌می ھه‌نگوینیش باش بێت، ساڵانه له مانگی ھه‌شت ھه‌نگوینی كوردستان پێده‌گات و نازانن ئه‌مساڵ رێژه‌كه چه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام بێگومان به‌رھه‌می ئه‌مساڵ باش ده‌بێت و به‌رھه‌می ھه‌نگوینی كوردستان له نمره یه‌كه‌كانه و نرخیشی باشه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا كه خه‌ڵكێك له ھه‌رێمی كوردستان، به‌گران هه‌نگوین ده‌فرۆشنه ھاووڵاتییان و هه‌ندێك جار نرخه‌كه‌ی ده‌گاته سه‌رووی 100 هه‌زار تمه‌ن، له كاتێكدا هه‌نگوینی نمره یه‌ك ده‌بێ له ناوخۆ نابێ به زیاتر له 60 هه‌زار دینار بفرۆشرێت.
به‌پێی ئاماری سه‌رۆكی تۆڕی هه‌نگه‌وانان، له ھه‌رێمی كوردستاندا 800 ھه‌زار كووره ھه‌نگ ھه‌ن و ژماره‌ی هه‌نگه‌وانیش 16 هه‌زار كه‌سن، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر سه‌رژمێری بكرێ ژماره‌كه زۆر له‌مه زیاتره.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم