ئه‌مه‌ریكا فرۆشتنی هه‌ندێك پارچه ئه‌لیكترۆنی به كۆمپانیای هواویی چینی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ش مانگێك دوای ئه‌وه دێت كۆمپانیای هواوی، یه‌كه‌م لاپتۆپی تایبه‌ت به ژیریی ده‌ستكردی خسته بازاڕه‌وه كه بۆ دابینكردنی به‌شێك له پارچه‌كانی پشتی به كۆمپانیای ئینتێل به‌ستووه.
به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و لاپتۆپه نوێیه هه‌ڵوێستی توندی كۆماریخوازانی ئه‌مه‌ریكای به‌دواوه بوو و گوتیان، وه‌زاره‌تی بازرگانیی ئه‌مه‌ریكا رێی به كۆمپانیای ئینتێل داوه پارچه‌ی ئه‌لیكترۆنی به هواوی بفرۆشێت.
ئه‌مه‌ریكا كۆمپانیای هواویی چین به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی هه‌ژمار ده‌كات، بۆیه كۆمه‌ڵێك مه‌رجی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م و داهاتی هواوی كه‌م بكات، زیانیش به‌و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییانه بگات كه پارچه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌رهه‌م ده‌هێنن.
ئه‌و بڕیاره نوێیه‌ی ئه‌مه‌ریكا كێشه بۆ كۆمپانیای هواوی ده‌هێنێته كایه‌وه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م و داهاتی هواوی كه‌م بكات، زیانیش به‌و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییانه بگات كه پارچه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌رهه‌م ده‌هێنن.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، وه‌زاره‌تی بازرگانیی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێداگریی له‌وه كردووه كه له سیاسه‌ت و پلانه‌كانیان به‌رده‌وامن، بۆیه به‌رده‌وام پێداچوونه‌وه و چاودێری ده‌كه‌ن و رێ ناده‌ن ئه‌و پارچه ئه‌لیكترۆنییانه به هواوی بفرۆشرێن.
له ساڵی 2019دا ئه‌مه‌ریكا هواوی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه به‌سه‌ر به‌كاربه‌ره‌كانی له ئه‌مه‌ریكا سیخوڕی ده‌كات و زانیارییه‌كانیان لێ ده‌دزێت، بۆیه كێشه‌ی بۆ كۆمپانیاكه دروست كرد و هواوی ناچار كرد گوێڕایه‌ڵی هه‌ندێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بێت.