سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان دەستی لەكار كێشایەوە

:: PM:04:14:27/10/2016 ‌

ئەمڕۆ پێنجشەم شەشەمین كۆنگرەی حزبی شیوعی كوردستان لەشاری هەولێر دەستی بەكارەكانی كرد و لە دەستپێكی وتاری سیاسی، سكرتێری حزبەكە دەست لەكار كێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و گوتی، خۆی بۆ سكرتێری حزب كاندید ناكاتەوە.

لە وتارێكیدا كەمال شاكر سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان ڕایگەیاند،  چیتر خۆم كاندید ناكەمەوە و كورسیی سكرتێری حزب بۆ هاوڕێیەكی تر جێ دەهێڵم.

بەگوێرەی زانیارییەكان بەهێزترین كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان "كاوە مەحموود" وەزیری پێشووی رۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.

حزبی شیوعی كوردستان لە ماوەی رابردوو چەند سكرتێرێكی هەبووە لەوانە عومەر شێخ و كەریم ئەحمەد و كەمال شاكر، ئەو حزبە لە ساڵی 1993 لە حزبی شیوعی عێراق جیابووەوە و حزبی شیوعی كوردستانی عێراقیان پێكهێنا و لە كابینە یەك لە دوای یەكەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشداربوونە و لە تەواوی هەڵبژاردنەكانی كوردستانیش لیستیان هەبووە و ئێستەش خاوەنی كورسییەكن لە پەرلەمانی كوردستان.


وشە - رامیار جەواد