ئه‌مڕۆ دادگاى فیدڕاڵى عێراق، بڕیاره‌كانى خۆى له‌باره‌ى یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى سێیه‌مى په‌رله‌مان دا، كه به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه هاتووه.
ماده‌ى یه‌كه‌م: ماده‌ى 38 پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه و به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه شوێنى ده‌گرێته‌وه.
ماده‌ى 38: كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، له سه‌رانسه‌رى عێراق هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌ست بۆ هه‌موو بنكه‌كانى ده‌نگدان ئه‌نجام ده‌دات، به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى قه‌واره سیاسییه‌كان و كاركردن به ئامێرى خێرا ده‌رخستنى ئه‌لیكترۆنى راده‌گرێت، پشت به‌و ئه‌نجامانه ده‌به‌سترێت كه به‌جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌ست ده‌كرێت ئه‌مه ئه‌و وێستگانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ره‌ت كراونه‌ته‌وه.
ماده‌ى دووه‌م: ده‌بێت كۆمسیۆن به‌راوردكارى له نێوان كاغه‌زه‌كانى ده‌نگدان و ئه‌و راپۆرتانه بكات كه له ئامێرى ئه‌لیكترۆنى باركۆد ده‌ركراون، بڕیارى پێدویستیان له‌باره‌وه بدات.
ماده‌ى سێیه‌م: پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ده‌ره‌وه و هه‌ڵبژاردنى ئاواره‌كان و ده‌نگدانى تایبه‌ت له كوردستان به شێوه‌یه‌كى ره‌ها هاتووه و جیاكاریى تێدا نه‌كراوه، ئه‌م جۆره پووچه‌ڵكردنه‌وه‌یه به‌هه‌ده‌ردانى ده‌نگى ده‌نگده‌رانه، له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و مافى هاووڵاتیبوون له یه‌كسانى و خۆكاندیدكردن و ده‌نگدان یه‌ك ناگرێته‌وه، پێچه‌وانه‌ى ماده‌ى 14 ى ده‌ستووره.
ماده‌ى چواره‌م: له‌كاتى بوونى سه‌رپێچى داواى ره‌تكردنه‌وه‌ى به‌شێك له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت له هه‌ندێك بنكه، ده‌سته دادوه‌رییه‌كان مافیان هه‌یه ئه‌م ئه‌نجامانه ره‌ت بكنه‌وه.
ماده‌ى پێنجه‌م: نۆ دادوه‌ر شوێنى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران ده‌گرنه‌وه، به‌ڵام له‌ماوه‌یه‌كى دیاركراو كه نابێت له سێ ساڵ زیاتر بێت.
ماده‌ى شه‌شه‌م: ئه‌و یاسایه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى 2018 كارى پێ ده‌كرێت.
ماده‌ى حه‌وته‌م: نابێت كار به هیچ ده‌ق و یاسایه‌ك بكرێت پێچه‌وانه‌ى ئه‌م یاسایه بێت.
ماده‌ى هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژى په‌سه‌ندكردنى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه كارى پێ ده‌كرێت.
له كۆتادا بڕیارى دادگا له باره‌ى سكاڵاكانیش به‌م شێوه‌یه بوو:
یه‌كه‌م: ماده‌ى سێیه‌م له یاساكه‌ى په‌رله‌مان ناده‌ستووییه، له روانگه‌ى رێزگرتن له ده‌نگده‌ر و به‌هه‌ده‌رنه‌دانى ده‌نگه‌كه‌ى.
دووه‌م: ته‌واوى ماده‌كانى یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى سێیه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ ده‌ستوور یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
سێیه‌م: خه‌رجى سكاڵاكه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى سكاڵاكاران، كه ته‌نیا100 هه‌زار دیناره.